ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل کۆدەبێتەوە

14-04-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە ئەمشەو ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببێتەوە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 14ی نیسانی 2024، گوتەبێژێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند، "ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکرێت." 
 
گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەش کرد،  "کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیسرائیلە و کۆبوونەکە کاژێر 16:00 بەکاتی نیو یۆرک (کاژێر 23:00 بەکاتی هەولێر) دەکرێت."
 
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە گەلعاد ئەردان، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێکس بڵاویکردەوە، "هێرشی ئێران مەترسییەکی جیدییە بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهان و پێشبینی دەکەم ئەنجوومەنەکە هەموو رێکارێک بۆ هەنگاونان دژی ئێران دەگرێتە بەر." 
 
شەوی رابردوو، کاژێر 11:00ـی شەو بەکاتی هەولێر، ئێران بە سەتان مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. هێرشەکەی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوە بوو لە کوژرانی حەوت کەس کە دووانیان فەرماندەی پاسداران بوون لە هێرشێکی سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە 01-04-2024 کە ئێران تۆمەتەکەی خستەپاڵ ئیسرائیل بەڵام ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو هێرشە نەبوو.
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە) میدیای ئیسرائیل رایگەیاند، "بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە وەزیرانی کابینەکەی کردووە هیچ لێدوانێک لەسەر ئێران نەدەن."
 
بێنی گانتس، ئەندامی باڵای کابینەی جەنگیی ئیسرائیل گوتی، "بەگوێرەی کات و رێوشوێنی گونجاوی ئیسرائیل، ئێران باجی ئەو هێرشە دەدات."
 
هێرشەکەی سەر ئیسرائیل، هەرچەندە لە 99٪ـی بەرپەرچدرایەوە و تەنیا یەک کەس بەهۆیەوە برینداربوو، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. 
 
جگە لە ئەنجوومەنی ئاسایش، بڕیارە سبەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا کۆببنەوە. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.