ترەمپ و پووتین بە تەلەفۆن قسەیان کرد

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، بە تەلەفۆن گفتوگۆیەکی "باش"ـی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەرێکی زۆر هەیە جەنگ بووەستێت.
 
رۆژی هەینی 14-03-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی (ترووس سۆشیەڵ) بڵاویکردەوە: "دوێنێ، گفتوگۆیەکی زۆر باش و بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمیر پووتین کرد. دەرفەتێکی زۆر باش هەیە ئەم جەنگە خوێناوی و تۆقێنەرە بووەستێت."
 
ترەمپ نووسیویەتی، داوای لە پووتین کردووە "گیانی ئەو سەربازە ئۆکراینییانە بپارێزە کە بەتەواوی خۆیان رادەست دەکەن."
 
دوایین جار دوو سەرۆکەکە بە تەلەفۆن قسەیانکرد لە 12ـی مانگی شوبات بوو. ئەوکات ترەمپ رایگەیاند: "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەرهەمدار و درێژم لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمیر پووتین کرد. باسمان لە ئۆکراینا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وزە، هێزی دۆلار، ژیریی دەستکرد و چەندین بابەتی دیکە کرد."
 
ترەمپ نووسی: "[لەگەڵ پووتین] رێککەوتین گیانلەدەستدانی ملیۆنان کەس لە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا بووەستێنین و زۆر لە نزیکەوە پێکەوە کاربکەین؛ هەروەها رێککەوتین سەردانی یەکدی بکەین."
 
جەنگی رووسیا و ئۆکراینا هێشتا بەردەوامە و ترەمپ دوای نزیکەی دوو مانگ لە گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی، نەیتوانیوە دوو لایەنەکە بە ئاگربەست رازی بکات، لە کاتێکدا، لە بانگەشەی هەڵبژاردن چەند جارێک گوتی:"لە 24 کاژێردا رایدەگرم."
 
ئەم هەفتەیە ئەمریکا پلانێکی ئاگربەستی 30 رۆژەی بۆ ئۆکراینا و رووسیا پێشنیاز کرد. 
 
ترەمپ لە کۆشکی سپی گوتی، هیوادارە کرێملین بە پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی 30 رۆژە رازی بێت.
 
ئۆکراینا و رووسیا هەردووکیان بە پێشنیازەکە رازی بوون. ڤۆلۆدۆمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گوتی: "ئاگربەست، کاتی پێویست بەردەست دەخات بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانی ئاسایشی ماوە درێژ، ئاشتییەکی متمانەپێکراو و پلانی راگرتنی جەنگ بداتەوە."
 
پووتین گوتی: "پێویستە ئەم ئاگربەستە ببێتە هۆی ئاشتیی بەردەوام و لابردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەم قەیرانە. بیرۆکەکە تەواوە و بێگومان پشتگیری دەکەین، بەڵام چەند پرسێک هەن کە دەبێت باسیان بکەین. پێم وایە دەبێت لەگەڵ هاوکارە ئەمریکییەکانیشمان قسە بکەین."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

شارێکی ئەڵمانیا گەورەترین ئاهەنگی نەورۆزی تێدا بەڕێوەدەچێت

رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو لە شاری کوێلنی ئەڵمانیا گەورەترین و فراوانترین ئاهەنگ بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی دیاسپۆرا بەڕێوەدەچێت. بە سەتان دیاسپۆرانشینی کورد لە سەرتاسەری ئەورووپاوە دەچنە کوێلن و بەشداری لەو ئاهەنگە گەورەیەدا دەکەن