قاوەخانەیەک لە ڤیەننا لە سەدەی هەژدەوە پێشوازیی لە ڤالانتاین دەکات

14-02-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
 قاوەخانەیەک لە ڤیەننا لە سەدەی هەژدەوە پێشوازیی لە ڤالانتاین دەکات
قاوەخانەیەک لە ڤیەننا لە سەدەی هەژدەوە پێشوازیی لە ڤالانتاین دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژی ڤالانتاین، شارێک لە جیهان کە بەرچاوترین خۆشەویستی پێوە دیار بێت، ڤییەننای پایتەختی نەمسایە. لەو رۆژەدا هێمای خۆشەویستی لە زۆربەی شەقامەکانی شارەکەدا دەبینرێن.
 
لە رۆژی ڤالانتاین، دوکانی شیرەمەنی زۆرترین دەرفەتی لێ دەقۆزنەوە، کێک و شیرەمەنییەکانیان لەسەرشێوەی دڵ دەڕازێننەوە.
خۆشەویستانیش نووسینی خوازراوی خۆیانی لەسەر دەنوسن و دەیکەنە سوپرایز بۆ ئازیزانیان.
 
ئانیتا قئەرفیڵد، بەڕێوەبەری کافێیەکە و دەڵێت، "شاری ڤیەننا تایبەتمەندیی سەرنجڕاکێشی هەیە، چونکە ئێمە لەگەڵ شیرەمەنی دەژین کە لە جیهاندا ناوبانگمان پێی دەرکردووە. خەڵک لە رۆژی ڤالانتاین دڵ پێشکێشی یەکدی دەکەن، لە سەریان دەنوسن 'خۆشم دەوێی'."
 
لە ڤیەننا قاوەخانە هەن لە سەدەی هەژدەهەمەوە کراونەتەوە؛ لەوساوە هەموو ساڵێک پێشوازی لە رۆژی ڤالانتاین دەکەن. قاوەخانەکان لەو رۆژەدا سەرنجی زۆرترین گەشتیار بۆ خۆیان رادەکێشن، چونکە هەموو بەرهەمەکانیان گوزارشت لە رۆژی خۆشەویستی دەکەن.
 
ئانیتا قئەرفیڵد، بەڕێوەبەری کافێ لاندتمانە و گوتیشی، "ئەمەیان پێی دەگوترێت گوگل هوپف، گوگل هوپف جۆرە خواردنێکە بە شیرەمەنی ڤیێنیسییەکان ناسراوە. یاوزێ، قاوە و کێکە. شێوەی کێکەکە پێیدەڵین گوگل هوپف. لە رۆژی ڤالانتایندا ئێمە بە دڵی سوور دەیڕازێنینەوە."
 
بەر لە پەتای کۆرۆنا، خەڵکی ڤیەننا بۆ ماوەی 10 ساڵ لەسەر یەک لەلایەن دامەزراوەی مێرسێرەوە بە ئاسوودەترین خەڵکی شاری جیهان ناسێندران. ئێستا دوای ڤاکسینکردنی نزیکەی 70٪ـی خەڵک، جارێکی دیکە ئاسودەیی باوەش بۆ وڵاتەکە دەکاتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە