رووداو- ئاژانسەكان
ئەمڕۆ هەینی دوا دانیشتنی گەڕی دووەمی دانوستاندنەكانی جنێڤ 2 لەنێوان حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو، سەرەڕای راوێژی نێوانیان لەگەڵ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، تاوەكو ئێستا وادەی گەڕی سێیەم رانەگەیەنراوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند "ئەخزەر ئیبراهیمی، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەبی، بەجیا لەگەڵ هەردوو شاندی حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كۆدەبێتەوە".
گینادی گاتیلۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، رەتیكردەوە دانوستاندنەكان گەیشتبنە بنبەست و ئاشكرایكرد "شاندی حكومەتی سووریا مەبەستی ئەوەی نییە پاشەكشە لە دانوستاندنەكان بكات، بەڵكو خوازیاری چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانە".
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، گوتیشی "شاندی حكومەتی سووریا ئاشكرایكردووە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پابەندی خۆی نیشانداوە بۆ هاوكاری حكومەت بۆ رێگاگرتن لە پەرەسەندنی هێزە تووندڕەوكان و تیرۆر، لەبەرامبەریشدا حكومەتی سووریا ئامادەیی دانوستاندنی لەسەر پرسەكانی دیكە نیشانداوە، تەنانەت پێكهێنانی دەستەی كاتیش، كە بەلای ئۆپۆزیسیۆن پێكهێنانی ئەو دەستە كاتییە ئەولەویەتی كارەكانە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ