تایلاند ژمارەیەکی پێوانەیی لە سەردانیکردنی گەشتیاران تۆمار دەکات

13-12-2022
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
تایلاند کار دەکات ژمارەی گەشتیاران لە 2023 بگەیەنێتە 13 ملیۆن
تایلاند کار دەکات ژمارەی گەشتیاران لە 2023 بگەیەنێتە 13 ملیۆن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەرتی گەشتیاری تایلاند بەشێکی گەورەی ئابووریی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت، ئەو وڵاتە هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ راکێشانی گەشتیار و ئەنجامی هەوڵەکانیش تێپەڕاندنی ریکۆردێکی مێژوویی بوو لە رووی ژمارەی گەشتیاران و تواندرا 10 ملیۆن گەشتیار تێبپەڕێندرێت. 
 
تایلەندییەکان بە سەما پێشوازیی لە گەشتیاران دەکەن، سەرۆکوەزیرانیش خۆی سەیریان دەکات. 
 
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بانکۆک رۆژێکی تایبەتە، بە بۆنەی تێپەڕاندنی 10 ملیۆن گەشتیارەوە هەمووان خۆشحاڵن، سەرۆکوەزیران قسەی بۆ گەشتیاران کرد و هەندێکیانی خەڵاتکردن.
 
پرایوث چان ئۆچا، سەرۆکوەزیرانی تایلاند گوتی "رێوشوێن و پلانی تووندمان هەیە کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە قبووڵکراون و رێگەمان پێدەدات پێشوازی لە هاتنی هەموو کەسێک بکەین. ئەمڕۆ، ئەو چانسەمان هەیە هاتنی زیاتر لە 10 ملیۆن گەشتیار رابگەیێنین."
 
لە ساڵی 2019ـدا 40 ملیۆن گەشتیار سەردانی تایلاندیان کردووە، لەو ساڵەدا داهاتی گەشتیاری 59 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە و 11٪ـی ئابووریی وڵاتەکەی پێکهێناوە، بەڵام لە ساڵی 2021ـدا بەهۆی کۆرۆماوە، ئەو ژمارەیە بۆ تەنیا 473 هەزار گەشتیار دابەزی، بەوەش داهاتەکەی بۆ 5 ملیار دۆلار کەمبووەوە و 1٪ـی ئابووریی وڵاتەکەی پێکهێنا، بەڵام 10 ملیۆن گەشتیارەکەی ئەمساڵ نزیکەی 14 ملیار دۆلار داهاتیان بۆ وڵاتەکە هێناوە و ئێستا 14٪ـی ئابووریی وڵاتەکە پێکدەهێنێت.
 
بەرپرسانی تایلاند دەیانەوێت نیشانی بدەن وڵاتەکە هێشتا شوێنێکی گرنگی گەشتیارییە.
 
ئ یگناتیک لیا، گەشتیارێکە و دەڵێت "تایلاند وڵاتێکی زۆر جوانە، گەلێکی زۆر جوانە، تەواوی خەڵکەکە هاوکاریم دەکەن." ئۆنور ئاکتورک، ئەویش گەشتیارە و دەڵێت "بڕیارم دا بێمە تایلاند چونکە وێنەی جوانم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینی و ویستم دوورگە جوانەکانی وەکو فیفی ببینم. هەروەها حەزم لە خواردنەکانە و بیستوومە ئێرە بازاڕێکی شەوانەی زۆر خۆشی هەیە، بۆیە بڕیارم دا بێمە ئێرە."
 
حکومەتی تایلاند پێشبینی دەکات لەمساڵدا 11 ملیۆن و لە ساڵی داهاتووشدا 13 ملیۆن گەشتیار سەردانی وڵاتەکە بکەن، سووککردنی رێوشوێنەکانی کۆرۆنا لە چین و ژاپۆن یەکێک لە هۆکارەکانی بووژانەوەی کەرتی گەشتیاریی تایلاندە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.