دوو فڕۆکەی سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەم لە ئەمریکا خۆیان بەیەکدا کێشا و تەقینەوە

13-11-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
شوێنی پێکداکێشانی دوو فڕۆکەکە. وێنە: AP
شوێنی پێکداکێشانی دوو فڕۆکەکە. وێنە: AP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوو فڕۆکەی سەربازیی کە مێژووی دروستکردنەکەیان بۆ جەنگی جیهانیی دووەم دەگەڕێتەوە لە داڵاسی ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا لەکاتی نمایشێکدا خۆیان بەیەکدا کێشا و تەقینەوە.
 
ئێوارەی رۆژی شەممە چەند دیمەنێک بڵاوبوونەوە کە تێیدا دەردەکەوێت دوو فڕۆکەی سەربازی خۆیان بەیەکدا دەکێشن و دەستبەجێ دەتەقنەوە و دیمەنێکی سامناک دروستدەکەن. تاوەکو ئێستا نازانرێ چەند کەس لەنێو هەردوو فڕۆکەکەدا هەبوون. 
 
بەڕێوبەرایەتیی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵی لە راگەیێندراوێکدا گوتی کە رووداوەکە کاژێر 1:20 خولەک بەکاتی نێوخۆی ویلایەتی تێکساس [کاژێر 22:20 خولەک بەکاتی هەولێر] روویداوە. 
 
بەرپرسانی شارەکە هەرزوو تیمەکانی فریاکەوتنیان ناردە شوێنی رووداوەکە و پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە. 
 
هاوکات هانک کۆوتس، سەرۆکی کۆمپانیای بەرپرس لە نمایشەکە گوتی کە یەکێک لە فڕۆکەکان لە جۆری بی 17ـی جەنگی بووە کە شوێنی چوار بۆ پێنج کەسی تێدا دەبێتەوە. 
 
فڕۆکەکەی دیکەش، وەکو خۆی دەڵێت لە جۆری پی 63ـی شەڕکەر بووە. گوتیشی کە فڕۆکەکان لەلایەن کەسانی خۆبەخش و فڕۆکەوانی خانەنشینەوە فڕێندراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتەنیاهوو دەردەکات

دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و محەممەد زێف، فەرماندەی سەربازیی حەماس دەردەکات.