لووتکەی G20؛ سەرۆکی ئەمریکا و چین لە ئیندۆنیزیا کۆدەبنەوە

13-11-2022
رۆژ عەلی زاڵە
رۆژ عەلی زاڵە @RojZalla
لووتکەی G20 لە ئیندۆنیزیا
لووتکەی G20 لە ئیندۆنیزیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرکردە و وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی G20ن، روویان لە دوورگەی بالی ئیندۆنیزیا کردووە بۆ چارەسەری چەند کێشەیەکی جیهانی، کاربەدەستانی ئیندۆنیزیا خەمی ئەوەیانە شەڕی ئۆکراینا و رووسیا فۆوکەسی لووتکەکە بگۆڕێت و ئەندامانی لووتکەکە سەرقاڵی مژارێکی جیاواز لە ئامانجەکانی لووتکەکە بن. 
 
لوهوت بینسار پانجایتان، وەزیری کاروباری دەریا و وەبەرهێنان لە ئیندۆنیزیا دەڵێت: سەرۆک جۆکۆ ویدۆدۆ، چوو بۆ کیێڤ و هەروەها مۆسکۆش، دوای ئەوە سەرۆک جۆکۆ ویدۆدۆ تەنانەت بە تەلەفۆنیش لەگەڵ سەرۆک زێلێنسکی و سەرۆک پووتینیش  قسەی کرد. ئێمە دەمانەوێت هەموو کەسێک ئارامتر بێتەوە، چونکە ئەوە سوودی بۆ کەس نابێت. G20 فۆوکەسی لەسەر ئابوورییە، وایە؟ بەڵام لە هەمان کاتدا ئابووری لەژێر کاریگەریی شەڕی ئۆکراینادایە، لەبەرئەوە ئەوەی بتوانین دەیکەین، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ئەگەر چارەسەرێکی خێراش نەبێت بۆ شەڕی ئۆکراینا، دۆخەکە ئارام بکەینەوە.
 
بەر لە دەستپێکی لووتکەی سەرۆکەکان، وەزیرانی وڵاتانی ئەندام بڕیاری تەرخانکردنی 1 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاریان بۆ
رووبەڕووبوونەوەی کۆڤید 19 و پەتای دیکەی هاوشێوەی داوە، بەڵام کاربەدەستانی ئیندۆنیزیا دەڵێن چاوەڕوانی تەرخانکردنی بودجەیەکی زیاترن.
 
پرسێکی دیکە کە ئەمساڵ ئیندۆنیزیا دەیەوێت وڵاتانی ئەندام بە جیدی کاری لەسەر بکەن، پرسی کەشوهەوایە، ئیندۆنیزیا دەیەوێت کەرتی تایبەت و حکومەتی وڵاتانی ئەندام پێکەوە هەنگاو بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ژینگە بنێن. 
 
رامێش سوبرامانیام، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی گەشەپێدانی ئاسیا بەشی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەڵێت: G20 ـی ئەمساڵ بە سەرۆکایەتیی ئیندۆنیزیا فۆوکەسی زۆری لەسەر گۆڕینی وزە هەیە. پێویستمان بە کەرتی تایبەت و کەرتی حکومی هەیە پێکەوە کار بکەن. ئێمە لە بانکی گەشەپێدانی ئاسیا لەگەڵ حکومەتی ئیندۆنیزیا و فیلیپین و ڤیێتنام کاردەکەین بۆ ئەوەی پڕۆگرامی میکانیزمی گۆڕینی وزە جێبەجێبکەین. پڕۆگرامەکە ئەو کارگانەی کە خەڵوز بەکاردێنن دەست نیشان دەکات و هەوڵدەدات پێش کۆتاییهاتنی کاتەکانیان، دابخرێن. بۆ نموونە هەندێ کارگە هەن کە رەنگە تاوەکو ساڵی 2040 لە کارکردن بەردەوام بن، هەموو ساڵێک گازی زیانبەخش دەردەن. لەبەرئەوە پڕۆگرامەکەی ئێمە هەوڵدەدات ئەو کارگانە دەستنیشان بکات و زووتر خانەنشینیان بکات و سەرچاوەی وزەی خاوێن لە شوێنیان دابنێت.
 
بۆ لووتکەی G20، ئیندۆنیزیا 962 ئۆتۆمبێلی کارەبایی تەرخانکردووە و کاربەدەستانی وڵاتەکە دەڵێن، لە ماوەی سێ ساڵدا هەموو کۆمپانیا حکومییەکانی وڵاتەکە پێویستە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکاربهێنن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ساموێڵ وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ساموێڵ وێربێرگ: هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەرز دەنرخێنین

گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، "هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرز دەنرخێنین " و جەختیکردەوە "ئەمریکا بە گرنگی دەزانێت هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و شەفاف بەڕێوەبچێت".