بۆ یەکەمجار سپەیس ئێکس بەگەڕخەری کەشتییەکی ئاسمانی بە سەرکەتوویی لەسەر سەکۆی خۆی نیشتاندەوە

دوێنێ کاژێر 08:21
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار توانیان بەگەڕخەری کەشتییەکی ئاسمانی بە سەرکەوتوویی لەسەر سەکۆی خۆی بنیشێننەوە. ئەمە یارمەتیدەرێکی باشی کۆمپانیاکە دەبێت بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی بەگەڕخەرەکانی. 
 
رۆژی یەکشەممە، 13ـی تشرینی دووەمی 2024، ئیلۆن مەسک، دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە ئێکس دیمەنی نیشتنەوەی یەکەم بەگەڕخەری کەشتییەکی ئاسمانی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە. 
 
کارەکە کاژێر 7:25ـی بەیانیی بەکاتی تێکساس (3:25ی دوانیوەڕۆ بەکاتی هەولێر) لە شاری بۆکا چیکای ویلایەتەکە کرا. 
 
بەگەڕخەرەکە ناوی "بەگەڕخەری زۆر مەزنی ستارشیپە" دوای ئەوەی هەڵدرابوو، بە سەرکەوتوویی لەسەر سەکۆکەی خۆی نیشتەوە. 
 
لەبارەی ئەو سەرکەوتنەی کۆمپانیاکەی، مەسک لە ئێکس نووسی، "بەگەڕخەرەکە بە سەرکەوتوویی لەسەر ئامانجەکەی نیشتەوە" دەشڵێت، "دووەم ئامانجمان بەدەستهێنا". 
 
یەکەم هەوڵی سەرکەوتووانەی کۆمپانیاکەی مەسک حوزەیرانی ئەم ساڵ بوو. ئەوکات توانیان مووشەکهەڵگرێک، کە بۆ گواستنەوەی کەشتیی ئاسمانی بۆ بۆشایی ئاسمان بەکاردەهێندرێت، بە سەرکەوتوویی بنیشێننەوە. کۆمپانیاکە دەیەوێت لەو رێگەیەوە لە داهاتوودا گەشتیار بۆ هەسارەی مەریخ بنێرێت. 
 
لەبارەی نیشتاندنەوەی بەگەڕخەرەکەوە، کۆمپانیای سپەیس ئێکس بڵاویکردەوە، ئەندازیارەکانمان "چەند ساڵ و مانگێک ئامادەکاریمان" بۆ ئەم کارە کردووە. دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەگەری سەرکەوتنی کارەکانیان زیاتر بکەن. ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەم هەنگاوە یارمەتیدەریان دەبێت لە کەمکردنەوەی تێچووی هەڵدانی کەشتیی ئاسمانی. 
 
ساڵی 2002، ئیلۆن مەسک کۆمپانیای سپەیس ئێکسی دامەزراند و بەهای بازاڕی ئێستای نزیکەی 200 ملیار دۆلارە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راهێنانێکی سوپای پاسداران

سوێد داوا لە یەکێتیی ئەورووپا دەکات سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە

سەرۆکوەزیرانی سوێد رایگەیاند، وڵاتەکەی بە فەرمی داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە، سوپای پاسدارانی ئێران وەکو رێکخراوێکی "تیرۆریستی" بناسێنن. دەشڵێت، ئەمە بەهۆی رۆڵی سوپاکەیە لە زیادکردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپا.