دۆناڵد ترمپ ستایشی حیزبوڵڵای لوبنانی دەکات و بە 'زیرەک' ناوی دەبات

13-10-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن دۆناڵد ترەمپ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ ستایشی حیزبوڵڵای لوبنانی دەکات و بە "زیرەک" ناوی دەبات و رەخنەش لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەگرێت کە بە گوتەی ئەو نەیانتوانیوە زانیاری لەسەر هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بەدەستبهێنێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2023، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی فلۆریدا رەخنەی لە ئیدارەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گرت و رایگەیاند، "رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بۆ ئازادکردنی شەش ملیار دۆلارەکەی ئێران، بووە هۆی ئێران لەرووی داراییەوە یارمەتی حەماس و حیزبوڵڵا بدات و هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل."
 
پارەکە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی ئاڵۆگۆڕکردنی بەندکراوەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئازادکرابوو. لەو رێککەوتنەدا، پێنج بەندکراوی ئەمریکی لەلایەن تارانەوە ئازادکران لە بەرامبەر ئەوەشدا، ئەو شەش ملیار دۆلارەی داهاتی نەوتی ئێران کە لە بانکەکانی کۆریای باشووردا سڕکرابوو، گوێزرابووەوە بۆ سەر هەژمارە بانکییەکانی قەتەر بۆ ئەوەی ئێران لەوێوە بۆ کڕینی خۆراک و دەرمان بەکاریبهێنێت.
 
ترەمپ، رەخنەی لە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرت، بەوەی نەیتوانیوە زانیاری لەسەر هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کۆبکاتەوە و ستایشی حیزبوڵڵای کرد، گوتیشی: "حیزبوڵڵا زۆر زیرەکە، ئەوان هەموویان زیرەکن."
 
شلۆمۆ کارهی، وەزیری پەیوەندییەکانی ئیسرائیل وەڵامی گوتەکانی ترەمپی دایەوە و گوتی: "ئەوە جێگەی شەرمە کە کەسێکی لەو جۆرە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا قسەی لەوشێوەیە دەکات و هەستی هاووڵاتییان و سەربازانی ئیسرائیل بریندار دەکات."
 
ئەندرۆ بەیتس، جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتەکانی ترەمپی بە "مەترسیدار" ناوبرد و گوتی: "جێگەی شەرمە بۆ ئێمە کە بۆ دەبێت ئەمریکییەک ستایشی رێکخراوێکی تیرۆریستی نزیک لە ئێران بکات."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.