سوێد لە پلانیدایە 34 هەزار دۆلار بداتە هەر کۆچبەرێک کە خۆبەخشانە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی

 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی سوێد پلانی داناوە 350 هەزار کرۆن بداتە هەر کۆچبەرێک بیەوێت بە شێوەی خۆبەخشانە بچێتەوە وڵاتەکەی؛ ئەمە بە لێکدانەوەیەکی خێرا، دەکاتە زۆرتر لە 30 هەزار یۆرۆ یان 34 هەزار دۆلار.
 
یۆهان فۆرسێل، وەزیری کۆچبەرانی سوێد باسی گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە سیستمی کۆچبەریی وڵاتەکەیدا دەکات و روونیدەکاتەوە کە لە ساڵی 2026ـەوە دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە دەکرێت.
 
بەپێی سیستمی ئێستای سوێد، هەر کەسێک بیەوێت بگەڕێتەوە، نزیکەی 1000 دۆلار وەردەگرێت، بۆ منداڵان کەمترە لە 500 دۆلار و خێزانێکیش ژمارەیان هەرچەند زۆریش بێت، نابێت لە نزیکەی 4000 دۆلار زۆرتر وەربگرن.