ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی بۆ رێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی دەستپێکردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، 18 کەس گومانیان لەسەر بووە. وێنە: ئەرشیڤە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، 18 کەس گومانیان لەسەر بووە. وێنە: ئەرشیڤە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی بۆ رێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی دەستپێکردووە. لە رۆژانی رابردوودا 340 ئەفسەری پۆلیس لە 5 ویلایەتی ئەڵمانیا بەسەر ژمارەیەکی زۆر ماڵ و دووکانیاندا داوە، کە گومان دەکرێت کاری قاچاخچێتییان بە کۆچبەران تێدا بکرێت.
 
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، 18 کەس گومانیان لەسەر بووە، کە تەمەنیان لەنێوان 23 تاوەکو 57 ساڵە و لە شۆفێرەوە تاوەکو قاچاخچیی سەرەکییان تێدایە.
 
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا 5 کەس دەستگیر کراون، کە وڵاتینامەی سووری و عێراقییان هەبووە. بەپێی بەدواداچوونەکانی بەرنامەی (دیاسپۆرا)ی تۆڕێ میدیایی رووداو، زۆربەی ئەوانە کوردن.
 
بە گوتەی پۆلیسی ئەڵمانیا، تاوەکو ئێستا ئەو تۆڕە 140 کۆچبەریان لە باڵکانەوە گەیاندووەتە ئەڵمانیا و بۆ هەر یەکێکیان 700 یۆرۆیان وەرگرتووە. هەریەکێکیشیان نەیویستبێت لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە، بە 500 یۆرۆ گەیێندراوەتە وڵاتێکی دراوسێی ئەڵمانیا.
 
دوو کەس لەو پێنج کەسەی دەستگیرکراون، کاری حەواڵەیان کردووە.
 
لەلایەکی دیکەوە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە ئەڵمانیا نیگەرانن. بەرلین دەیەوێت لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە بۆ ماوەی 6 مانگ خاڵی پشکنین لەسەر سنوورەکانی دابنێت و بەوە رێگری لە هاتنی کۆچبەری نایاسایی بۆ ئەڵمانیا بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوێد دەڵێت، لە 2026ـەوە دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە دەکەن

سوێد لە پلانیدایە 34 هەزار دۆلار بداتە هەر کۆچبەرێک کە خۆبەخشانە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی

حکومەتی سوێد پلانی داناوە 350 هەزار کرۆن بداتە هەر کۆچبەرێک بیەوێت بە شێوەی خۆبەخشانە بچێتەوە وڵاتەکەی؛ ئەمە بە لێکدانەوەیەکی خێرا، دەکاتە زۆرتر لە 30 هەزار یۆرۆ یان 34 هەزار دۆلار