ئیتاڵیا، هۆڵەندا و بەریتانیا تۆڕێکی قاچاخچییان دەستگیرکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک لەو 600 هێلەگەی دەستیان بەسەردا گیراوە
ژمارەیەک لەو 600 هێلەگەی دەستیان بەسەردا گیراوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئوپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان ئیتاڵیا و هۆڵەندا و بەریتانیا، تۆڕێکی قاچاخچیی کۆچبەران دەستگیر کران. لە شارێکی هۆڵەندا دەست بەسەر بارهەڵگرێکدا گیرا کە 600 هێلەگی سەلامەتیی مەلەوانیی تێدابوو، زۆربەشیان بۆ منداڵان بوون.
 
لە شاری زڤۆڵەی هۆڵەندا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیسی ئیتاڵی و هۆڵەندی و بەریتانیدا دەست بەسەر 600 هێلەگی سەلامەتیی مەلەوانیدا گیرا، کە هیچ مەرجێکی سەلامەتییان تێدا نەبوو. ئاژانسی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەریتانیا (ئێن سی ئەی) دەڵێت، هێلەگەکان بۆ پەڕاندنەوەی کۆچبەران بە بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیز بەکاردەهاتن، بەشی زۆریان بۆ منداڵان بوون.
 
یەکێک لە لێکۆڵەرەکانی ئاژانسەکە بەناوی (جاک بییر) دەڵێت، هێلەگەکان کەسیان لە خنکان رزگار نەدەکرد و لەلایەن قاچاخچییەکانەوە تەنیا بۆ ئەوە بەکاردەهاتن کە کۆچبەران قایل بکەن سواری بەلەم ببن، واتە فێڵیان لێدەکرا و وایاندەزانی منداڵەکانیان ناخنکێن.
 
هێلەگەکان لە بارهەڵگرێکدا بوون و سەرەتا نێردرابوونە ئیتاڵیا، دواتر برابوونە هۆڵەندا و بارهەڵگرەکە بەنیازبووە بیباتە فەرەنسا. ئەوانەی هێلەگەکانیان دەگواستەوە دەستگیرکراون؛ یەکێکیان تەمەنی 23 ساڵە.
 
هەفتەی پێشتر 6 منداڵ و ژنێکی دووگیان لەنێو ئەو 12 کۆچبەرانەدا بوون کە بەلەمەکەیان لە نۆکەندی ئینگلیز نقوم بوو و گیانیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوێد دەڵێت، لە 2026ـەوە دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە دەکەن

سوێد لە پلانیدایە 34 هەزار دۆلار بداتە هەر کۆچبەرێک کە خۆبەخشانە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی

حکومەتی سوێد پلانی داناوە 350 هەزار کرۆن بداتە هەر کۆچبەرێک بیەوێت بە شێوەی خۆبەخشانە بچێتەوە وڵاتەکەی؛ ئەمە بە لێکدانەوەیەکی خێرا، دەکاتە زۆرتر لە 30 هەزار یۆرۆ یان 34 هەزار دۆلار