ترەمپ: بایدنی خەواڵوو هیچ شتێک ناکات جگە لە بڵاوکردنەوەی درۆ دژ بە من

13-09-2020
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن ترەمپ بایدن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان دەستپێکردەوە و بە خەواڵوو ناوی برد. دەشڵێت، کاری بایدن ئەوەیە "درۆ" دژی ئەو بڵاوبکاتەوە. 
 
لە شاری مایندن، گەورە شاری ویلایەتی نیڤادا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە بەربژێری کۆمارییەکانیشە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند: چوار ساڵی رابردووی بە "گەڕاندنەوەی هەلی کار بۆ ئەمریکا ، پاراستنی سنوورەکانمان و بونیادنانەوەی هێزە سەربازییەکانمان و وەستان لە بەرامبەر چین خەرجکردووە، بەڵام جۆ بایدنی خەواڵوو لە ژێرزەمینی ماڵەکەیدا خۆی حەشارداوە و تەنیا سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی درۆکانیەتی لەسەرمان". 
 
ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، بایدن پروپاگەندە دژ بە ئەو دەردەکات کە گوایە "رێز لە سەربازە کوژراوەکانمان ناگرم"، ئەوەش بە گوتەی ترەمپ، "بەتەواوەتی درۆیەکی گەورەیە".
 
کاتێک لایەنگرانی ترەمپ لە ناڤادا ویستیان گردبوونەوە بکەن، حاکمی ویلایەتەکە کە سەر بە دیموکراتەکانە، "بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا" رێگەی بە گردبوونەوەکە نەدا. ترەمپ دەڵێت، ئەوە بە ئەنقەست دژیان کراوە و دیموکراتەکان رێگە لە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆناش دەگرن.  
 
ناڤادا ئەو ویلایەتەیە کە تیمی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ چاویان لەسەریەتی و دەیانەوێت دەنگی خەڵکی لەوێ کۆبکەنەوە. ترەمپ چاوی لەوەیە بۆ 12 ساڵ سەرۆکی ئەمریکا بێت و لە بانگەشەی هەڵبژاردن لەو ویلایەتە گوتی "چوار ساڵی دیکە دەبەینەوە، دوای ئەوەش گفتوگۆ دەکەین، چونکە بەو شێوەیەی ئێوە مامەڵەتان لەگەڵ دەکرێت، لەوانەیە شایستەی چوار ساڵی دیکەش بن". 
 
ئەو قسانەی ترەمپ لەکاتێکدایە بەپێی دەستووری ئەمریکا، سەرۆکان ناتوانن لە دوو خول زیاتر سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە بکەن. 
 
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، دیموکراتەکان بەنیازن ساختەکاری بکەن و "تەنیا بەو شێوەیە دەتوانن بیبنەوە". گوتیشی، "بایدن تەنانەت نازانێت کە زیندووە". 
 
بەپێی ئەو راپرسییانەی نیویۆرک تایمز کردوونی، لە بەشێکی زۆری ویلایەتەکان جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان لەپێش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوەیە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تاوەری ئیفل لە پاریس

سەردانیکردنی تاوەری ئیفل خەونی زۆربەی گەشتیارانە

تاوەری ئیفل، ئەو وێستگە گەشتیارییەی فەرەنسا کە ساڵانە نزیکەی 7 ملیۆن کەس سەردانی دەکەن. زۆربەی گەشتیاران تاوەکو وێنەیەک لەبەردەمیدا نەگرن و بڵاوی نەکەنەوە، سەردانەکەیان بۆ فەرەنسا بە ناتەواو هەژمار دەکەن.