دە کەس بەربژێرن بۆ شوێنگرتنەوەی جۆن بۆڵتن

13-09-2019
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-


رووداو - هەولێر 

 

جۆن بۆڵتن، "هەڵۆکەی کۆشکی سپی" و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لەسەر داوای سەرۆکەکەی، دەستیلەکارکێشایەوە. کۆشکی سپیش خوێندنەوە بۆ هەڵبژاردنی شوێنگرەوەیەک بۆ بۆڵتن لەنێو 10 بەربژێردا دەکات. 

 

ترەمپ دەڵێت، بۆڵتن کەسێکی تووندبوو، ناکۆکی لەگەڵ ئەو کەسانە هەبوو کە من بەلامەوە گرنگن، بۆیە پێم راگەیاند، خزمەتەکەی لە ئیدارەکەمان چیدیکەی پێویست نییە.
 
ترەمپ نایشارێتەوە کە خۆیشی لە زۆر شتدا لەگەڵ بۆڵتندا هاوڕانەبووە، بەتایبەتیش لەبارەی کۆریای باکوور.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بۆڵتن دەڵێت "جۆن کەسێکە لە راستیدا بە باشی لەگەڵیدا هەڵمکرد، ئەو هەڵەی زۆر گەورەی دەکرد کاتێک دەیگوت رێگەی لیبیا بەسەر کیم جۆنگ ئوون تاقیبکەینەوە. ئەمە لێدوانێکی باش نەبوو ئەو دەیدا. تۆ سەیرکە چی بەسەر قەزافیدا هات. ئەمە لێدوانێکی باش نەبوو و ئێمەی گەڕاندەوە دواوە، راشکاوانە ئەو دەیویست هەندێک شت بکات، پێویست نەبوون و لە هەڵوێستەکانی من تووندتر بوون. خۆشتان  دەزانن کە جۆن بە پیاوێکی تووند دەناسرێت. پیاوێکی ئەوەندە تووند بوو ئێمەی بردە عێراق. ئەمە تووندییە، بەڵام ئەو کەسێکە کە من پەیوەندی باشم لەگەڵیدا هەبوو، بەڵام پەیوەندی باشی لەگەڵ چەند کەسێکی ئیدارەکەم نەبوو کە من بەلامەوە گرنگن".
 
لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی بۆڵتن، ئێستا جێگرەکەی چارلێس کۆپێرمان، بەکاتی ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات، بەڵام لە هەمان کاتدا ناوی چەند کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەی بۆڵتن باسدەکرێن، لە نێویاندا:
 
برایان هووک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران
 
ریکی وادێڵ، یاریدەدەری سوپاسالاری ئەمریکا
 
ستیڤ بیگەن، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کۆریای باکوور
 
رۆب بلەیر، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی میک مولڤانی. 
 
دۆگلاس مەکگریگۆر، ژەنەڕاڵی خانەنشینکراو
 
ریچارد گرینێڵ، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەڵمانیا
 
کییت کیڵۆگ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا
 
فرێد فلیتز، بەڕێوەبەری پێشووی ستافەکەی جۆن بۆڵتن
 
جاک کەین، جەنەراڵی خانەنشین
 
پیت هۆیکسترا، باڵیۆزی ئەمریکا لە هۆڵەندا
 
رۆڵی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە ئیدارەیەکەوە بۆ ئیدارەیەکی دیکە دەگۆڕێت، بەشێوەیەکی دیاریکراو هیچ دەسەڵاتێکی کۆنکرێتی نییە، بەڵام کەسێکی نزیکە لە سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکانی لەبارەی ئاسایشی نیشتمانی کاریگەری گەورەیان بەسەر بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەبێت. دەتوانێت رۆژانە سەرۆک ببینێت و راوێژی پێبدات. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.