بەهۆی پێشبڕکێیەکی ئامادەکردنی تاکۆ ریکۆردێکی نوێی گینس تۆمارکرا
رووداو دیجیتاڵ
پێشبڕکێیەکی ئامادەکردنی تاکۆ لە شاری مەکسیکۆ سازکرا، بەهۆیەوە ژمارەی پێوانەیی گینس لە نمایشکردنی زۆرترین جۆری تاکۆ لە یەک کاتدا، شکێنرا.
150 پێشبڕکێکار لە شاری سان ڤێسێنتەوە بانگهێشکرابوون، بەشداربووانی پێشبڕکێکە پێویست بوو بەتامترین تاکۆ ئامادە بکەن.
دیۆنیزۆ پێرالتا، هاووڵاتی مەکسیکی دەڵێ، تاکۆ "خواردنێکی خۆشە و رزق و رۆزیی خێزانییشە؛ ئەم خواردنە نوێنەرایەتیی شارەکە دەکات."
دیۆنیسیۆ پێرالتا 12 ساڵە تاکۆ ئامادە دەکات و خواردنەکەی ئەو بەتامترین بوو، هەر لەبەرئەوە بە دەنگی ئەو کەسانەی لە پێشبڕکێکە خواردبوویان، بردییەوە.
دروستکەرێکی دیکەی تاکۆ بەناوی میگوێل خوارێز سەبارەت بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی گینس بۆ نمایشکردنی زۆرترین جۆری تاکۆ لە یەک شوێندا، دەڵێ "جێگەی شانازییە بۆ ئێمە وەک خەڵکی سان ڤێسێنت و ویلایەتی تلاکسکالا."
تاکۆ، خواردنێکی مەکسیکییە؛ نان، گۆشت، سەوزە و پەنیر لە پێکهاتە سەرەکییەکانین.