میدیای ئەمریکی: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زۆر نزیکە

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
 وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێمە، ئێستا لە قۆناخی ئامادەییداین
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێمە، ئێستا لە قۆناخی ئامادەییداین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ناوەندی ئاگادارکردنەوەی فریاگوزاریی شاری حەیفای ئیسرائیل، هاووڵاتیان لە مەترسیی ئەگەری هێرشەکان ئاگادار دەکاتەوە.
 
لیۆنید رێزنیک، بەرپرسی هۆبەی ئامادەکاریی و فریاگوزاری لە شارەوانی حەیفا دەڵێت، "ئێمە لە سەرەتای جەنگەوە لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە لێرەین و تیمەکەمان 24 کاژێر کار دەکەن، بەتایبەتی لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا؛ بەهۆی هەموو ئەو گرژیانەی لە ناوچەکە هەن." 
 
لە 31ـی مانگی رابردووەوە، ئێران و هاوپەیمانەکانی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران دەکەن.
 
بەگوێرەی میدیای ئەمریکی کە لە زاری بەرپرسانی ناوچەکە بڵاویانکردووەتەوە، رەنگە لە 24 کاژێری داهاتوودا ئێران و هاوپەیمانەکانی هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.
 
ژەنەراڵ عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵی "شەهید ئیسماعیل هەنییە، فەرماندەیەکی مەزن بوو، ئەوان شەهیدیان کرد. بۆیە دەبێت سزایەکی تووند بدرێن و پەنا بەخوا ئەو سزایەش دەدرێن."
 
لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پێنتاگۆن رایگەیاند، وەزیری بەرگریی ئەمریکا فەرمانی کردووە، گەیشتنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن بۆ ناوچەکە، خێراتر بکرێت.
 
یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش دەڵێت، "ئێمە، ئێستا لە قۆناخی ئامادەییداین. هەڕەشەکانی تاران و بەیرووت رەنگە ببنە راستی. بۆیە گرنگە بۆ هەمووانی روون بکەینەوە دۆخی ئامادەیی، ئاگادارکردنەوە و خۆڕێکخستن، ئاماژە نین بۆ ترس و دڵەڕاوکێ." 
 
ئەو هەڕەشانەی ئێران لەکاتێکدان ئەمریکا رایگەیاندووە، ئاگربەستی جەنگە 10 مانگییەکەی غەززە نزیکە و 15ـی ئەم مانگەش گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی حەماس رەتیکردووەتەوە هیچ رۆڵێکی لەو دانوستاندنانەدا هەبێت.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئەندامی کەتیبەکانی عیززەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە تونێلەکانی غەززە. وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ 2014: Reuters

پاسەوانەکانی حەماس بارمتەیەکی ئیسرائیلی دەکوژن و دووانی دیکە بریندار دەکەن

گوتەبێژی کەتیبەکانی عیززەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو لە پاسەوانەکانیان بارمتەیەکی ئیسرائیلیان کوشتووە و دووانیان بریندارکردووە، کە برینەکانیان سەختە.