ئیدارەی بایدن باج لەسەر پایسکل و ئۆتۆمبێلی کارەبایی کەمدەکاتەوە

14-08-2022
لهۆن نەسرەدین
ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا رێکاری نوێ دەگرێتەبەر
ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا رێکاری نوێ دەگرێتەبەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێدەچێت لەمەولا خەڵکێكی زیاتر لە ئەمریکا پایسکلسواری بکەن، چونکە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە پڕۆژەیاسای کەمکردنی هەڵاوسانی پەسەندکرد. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە بەنیازە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا رێکاری نوێ بگرێتەبەر.
 
نۆیا بانایان، ژینگەپارێز دەڵێت: "یاسای کەمکردنی هەڵاوسان بە گشتی باش و گرنگە. بڕگەی تایبەت بە کەشوهەوای تێدایە کە هیوادارین بە خێرایی بخرێتە واری جێبەجێکردنەوە".
 
لە پڕۆژەیاسای کەمکردنی هەڵاوسان کە بە بەهای 740 ملیار دۆلارە، بڕی 375 ملیار دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا تەرخانکراوە کە ئەم خاڵانە دەگرێتەوە:
 
- تەرخانکردنی پارەی زیاتر بۆ پەرەدان بە تەکنەلۆجیای وزەی پاک.
- هاوکاریکردنی کەرتە جیاجیاکان بۆ پەنابردن بۆ وزەی با و خۆر و دوورکەوتنەوەی هەنگاو بە هەنگاو لە بەکارهێنانی نەوت و غاز.
- کەمکردنەوەی باج لەسەر پڕۆژەکانی وزەی پاک، وەکو کارگەکانی دروستکردنی پایسکل و ئۆتۆمبێلی کارەبایی.
- کەمکردنەوەی باج لە کاتی کڕینی پایسکل یان ئۆتۆمبێلی کارەبایی.
- پێدانی چەندین تایبەتمەندی بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ژینگەدۆست.
 
لە کاتێكدا کە لە 2016 زیاتر لە 43 ملیۆن کەس لە ئەمریکا پایسکلسوارییان کردووە؛ لە 2021دا ئەو ژمارەیە بۆ خوار 42 ملیۆن کەس دابەزیوە. 
 
سەلما تەمەن 68 ساڵ، پایسکلسوارێکی چالاکە و هەست بە پیربوونی کۆمەڵگەی ئەمریکی دەکات و دەڵێت: "پێموایە دەبێت هاوکاریی زیاتری پایسکلسواران بکرێت، بەداخەوە کە کۆمەڵگەی ئەمریکی پیر بووە و خەڵکێکی کەم پایسکل بەکاردەهێنێت".
 
ئیدارەی بایدن هیوای هەیە تاوەکو ساڵی 2030، دەردانی گازە ژەهراوییەکان بە رێژەی لە 40٪ کەمبکرێتەوە؛ بەڵام ئەمریکای ئەمڕۆ زیاتر لە 276 ملیۆن ئۆتۆمبێلی بەنزینی تێدایە لە بەرامبەر کەمتر لە هەشت ملیۆن پایسکلی ئاسایی و نیو ملیۆن پایسکلی کارەبایی لەو وڵاتە هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.