بەریتانیا کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە 'هەڵە' ناودەبات؛ 'بەدڵنیاییەوە قاعیدە دەگەڕێتەوە'

13-08-2021
ژیار حەکیم
ژیار حەکیم @zhyar_hakim
نیشانەکردن بزووتنەوەی تاڵیبان کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەریتانیا رەخنە لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەگرێت و هۆشداریش لەبارەی سەرهەڵدانەوەی تاڵیبان دەدات و پێیوایە وڵاتەکە دەبێتە شوێنی پەرەسەندنی تووندئاژۆکان کە دەکرێت ببنە هەڕەشە بۆ هەموو جیهان.
 
پێش ئەوەی پرۆسەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان تەواو ببێت، بەشێکی زۆری خاکی وڵاتەکە کەوتووەتە دەست بزووتنەوەی تاڵیبان، بێن واڵەیس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سکای نیوز رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا "کێشەیەکی زۆر گەورە دروستدەکات" و، کۆنترۆڵەکە دەداتە دەست تاڵیبان.
 
قسەکانی وەزیری بەرگریی لە کاتێکدایە کە دوێنێ پێنجشەممە 12-08-2021 رایگەیاند، نزیکەی 600 سەربازی وڵاتەکە یارمەتی کشانەوەی هێزی نیشتمانی بەریتانیا لە ئەفغانستان دەدات.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری بەرگریی بەریتانیا پێشبینی ئەوە دەکات کشانەوەی هێزە بیانییەکان سوود بە قاعیدە بگەیێنێت و دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە قاعیدە دەگەڕێتەوە و دەبێتە هەڕەشە بۆ ئاسایش و بەرژەوەندییەکانمان".
 
"هەست دەکەم کشانەوە بەو شێوەیە هەڵە بوو"، وەزیری بەرگریی بەریتانیا وا دەڵێت، "ئێمە و گۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باجی ئەو لێکەوتەکانی دەدەین".
 
ئەمڕۆ چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان، شاری قەندەهار، دووەم گەورەترین شاری ئەفغانستانیان کۆنتڕۆڵکرد. هێزەکانی سەر بە حکومەتی ئەفغانستان پاشەکشەی زیاتر دەکەن و تاڵیبانیش زیاتر لە پایتەخت نزیکدەبێتەوە.
 
ئێستا لە کۆی 34 ویلایەتی ئەفغانستان، 13 ویلایەتیان بە تەواوەتی کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان.
 
هەرچەندە پێشتر هەواڵگریی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا پێشبینی کردبوو، کە 90 رۆژی دیکە کابولی پایتەخت بکەوێتە دەست تاڵیبان، بەڵام پێشڕەوییەکانی تاڵیبان زۆر لەوە خێراترن کە گرتنی کابول سێ مانگ بخایەنێت.
 
کابوولییەکان لە تاڵیبان ترساون. لە دوو رۆژی رابردوودا هەزاران کەس روویانکردووەتە ناوچەکانی دەوروبەری کابوول. نە ئاو، نە خواردن و نە هیچ هاوکارییەکی مرۆییان پێنەگەیشتووە. بارودۆخ شڵەژاوە و شتێک بەناوی رێکخراو و ئاژانسی مرۆیی نەماوە.
 
بەگوێرەی زانیاریی رێکخراوەکە ئێستا لە ئەفغانستان نزیکەی 18 ملیۆن و 400 هەزار کەس پێویستیان بە هاریکاریی مرۆیی هەیە، هەروەها بەهۆی شەڕەوە نزیکەی 390 هەزار کەس ئاوارەی ناوچە جیاوازەکانی ئەفغانستان بوون بە تایبەت کابول. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.