رووداو دیجیتاڵ
شاری دالیان دەکەوێتە باشووری پارێزگای لیاونینگی چین کە رووبەرەکەی زیاتر لە 13 هەزار کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی دانیشتووانەکەشی زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسە.
دالیان بە دووەم گەورەترین شاری پارێزگای لیاونینگ دادەنرێت کە دەکەوێتە باکووری رۆژهەلاتی وڵاتەکە.
شارەکە وەکو نیمچە دوورگەیەک وایە و بە لە سێ لاوە بە ئاو دەورە دراوە. کەناڵی بچووک و گەورەی ئاویشی بەنێویدا دەڕوات. بەجۆرێک هاوشێوەیی شاری ڤێنسی ئیتاڵیا دەردەکەوێت. شارەکە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە و رۆژانە بە هەزاران گەشتیاری بیانی و نێوخۆیی سەردانی دەکەن.
دالیان کەمتر لە 60 کیلۆمەتر لە سنووری کۆریای باکوورەوە دوورە.