کۆمارییەکانی ئەمریکا لە تێکساس پرۆژەیاسایەک پێشکێش دەکەن و دیموکراتەکان رەتیدەکەنەوە

14-07-2021
لهۆن نەسرەدین
50 نوێنەری دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی تێکساسی بڕیاریاندا بایکۆتی دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بکەن
50 نوێنەری دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی تێکساسی بڕیاریاندا بایکۆتی دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بکەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ترەی مارتینیز، یەکێكە لەو 50 نوێنەرە دیموکراتانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی تێکساسی زۆرینە کۆماریی ئەمریکا کە بڕیاریاندا بایکۆتی دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بکەن تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای رێکخستنی شێوازی دەنگدان کە کۆمارییەکان پێشکێشیان کردووە؛ خەڵکیش سوپاسی هەڵوێستیان دەکەن.
 
ماگی لونا، دانیشتووی تێکساس کە لایەنگری دیموکراتەکانە دەڵێت "هۆکاری هاتنم بۆ ئێرە ئەوەیە کە لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو مژارەم، بەڵام هەرچەندە رەخنەشی لێبگرین کۆمارییەکان هەر تێیدەپەڕێنن، چونکە ئەوان لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا زۆرینەن. ئێستا دیموکراتەکان هەڵوێستێکی جوانیان نواندووە، ئەوان بایکۆتی دانیشتنی ئەنجوومەنیان کردووە".
 
لەگەڵ بایکۆتکردنی دانیشتنەکە، دەستبەجێ بە فڕۆکە بەرەو واشنتن دی سیی پایتەخت رۆیشتن، لەوێ نوێنەرە دیموکراتەکان کۆنفرانسی رۆژنامەڤانییان بەست و تێیدا رەخنەیان لە پرۆژەیاساکە گرت.
 
کریس تێرنەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تێکساس لە پارتی دیموکرات ئاماژە بەوە دەکات "ئەمڕۆ زیاتر لە 50 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تێکساس، ویلایەتەکەمان جێهێشت، دڵمان بەو کارە شکاوە، بەڵام ئێمە ناچار بووین لەبەرئەوەی شەڕ بۆ دیموکراسی دەکەین. کۆمارییەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران پرۆژە یاسایەکیان بۆ دەنگدان داناوە، تێیدا مافی دەنگدەران لەناودەبات".
 
نوێنەرە دیموکراتەکان هاوتا کۆمارییەکانیان بە پشتگوێخستنی رەشپێستەکان، کۆچبەرە لاتینەکان و ناوچە هەژارەکانی ویلایەتی تێکساس تۆمەتبار دەکەن؛ ئەوان دەڵێن، پرۆژە یاسای کۆمارییەکان مافی دەنگدان سنووردار دەکات و دەرفەت لە هەژاران و ئەمریکییە لاتینەکان لە پرۆسەی دەنگدان زەوت دەکات.
 
حاکمی ویلایەتی تێکساس هەڕەشە لە نوێنەرە دیموکراتەکان دەکات. گرێگ ئابۆت، حاکمی ویلایەتی تێکساس دەڵێت "ئەگەر ئەوان نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، رووبەڕووی ئەگەری لەدەستدانی کورسییەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران دەبنەوە. ئەوان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە و بەگوێرەی یاسای ویلایەتی تێکساس ئێمە دەتوانین تەنانەت دەستگیریان بکەین".
 
ئەنجوومەنی نوێنەرانی تێکساس لە 150 کورسی پێکهاتووە؛ دەبێت لانیکەم 100 ئەندام ئامادەی دانیشتنەکە بن تاوەکو دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکە بدرێت؛ بە جێهێشتنی هۆڵی ئەنجوومەنەکە ئیدی دەستی کۆمارییەکان بەستراوەتەوە. نزیکەی چوار ملیۆن رەشپێست و 11 ملیۆن ئەمریکیی لاتینی لە کۆی 30 ملیۆن دانیشتووانەکەی تێکساس هەن و زۆربەیان شانازی بە هەنگاوەکەی نوێنەرە دیموکراتەکانەوە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.