لە میانمار دژبەرانی کودەتای سەربازی بەردەوامن لە خۆپێشاندان

13-06-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن کودەتای میانمار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خۆپێشاندانی دژبەرانی کودەتا سەربازییەکەی میانمار کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ئەنجامدرا، بەردەوامە و لایەنگرانی حکومەتە بەزۆر لەکارلادراوەکەی وڵاتەکەش داوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی سەربازی و گەڕاندنەوەی حکومەتی هەڵبژێردراوی وڵات دەکەن.
 
لە شاری لاونگلۆن لە باشووری میانمار هەزاران کەس رێپێوانی دژ بە دەسەڵاتی سەربازییان ئەنجامدا و داوای ئازادکردنی ئاونگ سان سوچی، راوێژکاری دەستبەسەرکراوی وڵاتیان کرد کە زیاتر لە 18 هەفتەیە لەلایەن دەسەڵاتی سەربازییەوە بەزۆر لەنێو ماڵەکەیدا دەستبەسەرە.
 
رۆژی 24ی مانگی ئایاری ئەمساڵ، سوچی بۆ یەکەمجار برایە بەردەم دادگە و دادگاییکردنەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
 
سوچی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی رووبەڕووی چەند دۆسێیەکی گەندەڵی کراونەتەوە و پێشبینی دەکرێت سزای زیندانیکردنیان بەسەردا بسەپێندرێت.
 
لە ماوەی نزیکەی پێنج مانگی رابردوودا لانیکەم 800 خۆپێشاندەر لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.