زیلینسکی بە 'تووندی' سەربڕینی سەربازێکی ئۆکراینی بە دەستی سەربازانی رووسی سەرکۆنە دەکات

13-04-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەربڕینی سەربازێکی بەدیلگیراوی ئۆکراینی بە دەستی سەربازانی رووسی، تووڕەیی نێودەوڵەتیی لێدەکەوێتەوە.
 
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بە تووندی سەرکۆنەی سەربڕینی ئەو سەربازەی وڵاتەکەی کرد و سەربازانی رووسیی بە "دڕندە" ناوبردن، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆیێک بڵاوبووەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، سەربازانی رووسی، بەندکراوێکی ئۆکراینی سەردەبڕن.
 
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکە تووڕەیی گەورەی لە نێو ئۆکراینادا بەدوای خۆیدا هێناوە. کیێڤ دەڵێت، رووسیا "لە داعش خراپترە."
هاوکات یەکێتیی ئەوروپا بەڵێنیدا بە گوتەی خۆی، لێپێچینەوە لە تاوانکارانی جەنگ بکات، نێردەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ئۆکراینا رووداوەکەی بە "تۆقێنەر" ناوبرد.
 
نێردەی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئۆکراینا هەروەها ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی دیکە کرد کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبووەتەوە و گوتی، ڤیدیۆکە: "تەرمی شێوێنراوی دەستگیرکراوانی جەنگی ئۆکراینی" پێشاندەدات. 
 
دیار نییە ڤیدیۆکە کەی و لە کوێ گیراوە. بەرپرسانی ئۆکراینا رایانگەیاند، هەوڵدەدەن ناسنامەی سەربازە سەربڕدراوەکە ئاشکرابکەن.
 
لە دوای دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە 24ـی شوباتی ساڵی رابردوو، مۆسکۆ و کیێڤ چەندینجار یەکدییان بە کوشتنی بەندکراوانی جەنگ تۆمەتبار کردووە. 
 
لە ماوەی ساڵی رابردووشەوە، چەندین ڤیدیۆی لەو بابەتانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە.
 
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ نوێیەکە، زیلینسکی گوتی: "پێویستە جیهان لە سەربڕینی بەندکراوە ئۆکراینییەکە ببینێت". 

 

 
زیلنسکی بە دەموچاوێکی گرژەوە گوتی: "شتێک هەیە، کە هیچ کەس لە جیهاندا ناتوانێت پشتگوێی بخات: دڕندەکان چەندە ئاسان خەڵک دەکوژن. ئێمە هیچ شتێک لەبیرناکەین، لە بکوژەکانیش خۆشنابین."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.