سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان بە 'دڵخۆشکەر' لە قەڵەم دەدات

13-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە. سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان پێکەوەژیانی لە هەرێمی کوردستان بە "دڵخۆشکەر" لە قەڵەم داوە.
 
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 13-04-2023 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ڤاتيكان له‌گه‌ڵ كارينال پيترۆ پارۆلين، سه‌رۆكوه‌زيرانى ڤاتيكان كۆبووه‌وه‌.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، به‌تايبه‌تى مه‌سيحييه‌كان و ناوچه‌كانيان تاوتوێ كرا و، تيشك خرايه‌ سه‌ر هه‌وڵى مانه‌وه‌ى مه‌سيحييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
 
سه‌رۆكوه‌زيرانى ڤاتيكان ستايش و پێزانينى بۆ رۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و "هه‌موو پشتگيرييه‌كى ڤاتيكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌."
 
وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، كارينال پيترۆ پارۆلين "ده‌ستخۆشیى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاسۆليكى له‌ هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و پشتگيريى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ زانكۆكه‌ و فراوانكردنى، هه‌روه‌ها سه‌ردانى پارساڵى خۆى بۆ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتووانه‌ و دۆخى پێكه‌وه‌ژيانى له هه‌رێمى كوردستان به‌ دڵخۆشكه‌ر له‌ قه‌ڵه‌م دا."
 
لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردووەتەوە، هه‌رێمى كوردستان خوازيارى ئه‌وه‌يه‌ مه‌سيحييه‌كان له‌ زێد و نيشتمانى خۆيان بمێينه‌وه، هه‌موو ئاماده‌يى و ئاسانكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستانيشى ده‌ربڕیوە بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌. هه‌روه‌ها داواى كردووە ڤاتيكان له‌ يه‌كێتيى ئه‌وروپا پشتگيرى بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌ مه‌سيحيييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق پرۆژه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێن.
 
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‌
  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا