بایدن سەردانی شاری باوباپیرانی لە ئێرلەندا دەکات: ئێرە خۆشە و نازانم بۆچی باوباپیرانم جێیانهێشت

13-04-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا سەردانی شاری باوباپیرانی لە ئێرلەندا کرد و سەتان کەس لە شاری دەنداڵک بە کۆمەڵ و بە هەڵگرتنی ئاڵای ئەمریکا، پێشوازییەکی گەرمیان لێکرد.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کە بەناوبانگترین رۆڵەی ئەو شارەی ئێرلەندایە گوتی، "نازانم بۆچی باوباپیرانم ئێرەیان جێهێشت. ئێرە خۆشە."
 
بایدن بەنێو خواردنگە و فرۆشگەکانی شەقامێکی شاری دەنداڵکدا رۆیشت و سڵاو و تەوقەی لەگەڵ خەڵکەکەی کرد و وێنەی لەگەڵدا گرتن.
 
خەڵکی شارەکە بە تامەزرۆییەوە باسیان لە کولتووری ئێرلەندی بۆ بایدن کرد.
 
بایدنی تەمەن 80 ساڵ لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا لەدایکبووە، بەڵام دایک و باوکی بە رەچەڵەک ئێرلەندی بوون. باپیرە گەورەی بایدن لە نێوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم ئێرلەندای بەرەو ئەمریکا بەجێهێشتبوو.
 
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 11-04-2023 سەردانێکی کورتی بۆ باکووری ئێرلەندا کرد، رۆژی چوارشەممە 12-04-2023 سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە کۆماری ئێرلەندا. بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەوێ بمێنێتەوە.
 
بڕیارە بایدن لە پەرلەمانی کۆماری ئێرلەندا لە دوبلن گوتارێک پێشکێش بکات، هەروەها بۆ ئێوارەخوانێک سەردانی ناوچەی کاونتی مایۆ دەکات کە شوێنێکی دیکەی باوباپیرانیەتی لە رۆژئاوای وڵاتەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.