لە بەرازیل ژنێک بە قایش لە پیاوێکی رەشپێست دەدات

13-04-2023
شایەتحاڵان دەڵێن، ساندرا هێندە بە قامچی لە پیاوەکەی دێلیڤەری داوە تاوەکو فرمێسک لە چاوەکانی هاتووە و بە کوڵ گریاوە.
شایەتحاڵان دەڵێن، ساندرا هێندە بە قامچی لە پیاوەکەی دێلیڤەری داوە تاوەکو فرمێسک لە چاوەکانی هاتووە و بە کوڵ گریاوە.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژنێک کە دانیشتووی گەڕەکێکی شاری ریۆ دی جانیرۆی بەرازیلە، بووەتە بەڵایەکی گەورە، هەر جارە و بەرۆکی پیاوێک دەگرێت و لێی دەدات. دوێنێ هەڵیکوتایە سەر پیاوێکی رەشپێست کە کاری گەیاندنی پیتزا و هەمبەرگەر دەکات و هەموو گیانی بە قامچی رەش و شین کردوەتەوە و گوتوویەتی، "عاقڵی دەکەم، چونکە بە ماتۆڕ لەسەر شۆستە رۆیشتووە".
 
دواتر میدیاکان بە پیاوەکەیان گوتووە، لەوانەیە "ساندرا ماتیاس عەقڵی تەواو نەبێت بۆیە لێیداوی"، ئەویش گوتوویەتی، "نەوەڵڵا. ئێمە ئەو ژنە دەناسین. پارەی هەیە و دەستی دەڕوات؛ بۆیە بووەتە بەڵا بەسەر خەڵکەوە".
 
شایەتحاڵان دەڵێن، ساندرا هێندە بە قامچی لە پیاوەکەی دێلیڤەری داوە تاوەکو فرمێسک لە چاوەکانی هاتووە و بە کوڵ گریاوە.
 
ساندرا بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، ماتۆڕسوارەکەی دێلیڤەری لەسەر شۆستە رۆیشتووە و رێگەی خەڵکی گرتووە بۆیە لێیداوە، بەڵام هەر ئەم ژنە کە یاریزانی تۆپی دەستە و لە قوتابخانەیەکیش مامۆستای خۆراکدرووستییە، لەسەر هەڕەشەکردن لە پەیامنێرێک دراوەتە دادگە و تۆمەتی دزینی کارەباشی لە قوتابخانەکەی بەسەردا ساخبووەتەوە.
 
ساندرا، هەرچەندە تۆزێک بەتەمەنە، بەڵام جەستەیەکی ورزشی هەیە و دەڵێت، "دەبێت خەڵكیش رێز لە دەستکەوتەکانم بگرن". 
 
ساندرا 14 ساڵ یاریی تۆپی دەستی کردووە و لە 2022شدا مانگێک لە تیمی سەرپەرشتیاریی تیمی ئۆڵۆمپی بەرازیل بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە