لە وێستگەیەکی میترۆی نیویۆرک کەسێک کوژرا و پێنجی دیکە بریندار بوون

13-02-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن نیویۆرک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە وێستگەیەکی میترۆی شاری نیویۆرکی ئەمریکا، کەسێک کوژرا و پێنجی دیکە بریندار بوون. 
 
فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شارەکە رایگەیاند، کاژێر 04:30ـی خولەکی ئێوارەی دووشەممە (12:30 خولەکی بەیانیی سێشەممە بەکاتی هەولێر)، لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، شەش کەس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 
 
مایكڵ کەمپەر، فەرماندەی پۆلیسی گواستنەوەی شارەکە گوتی "بڕواناکەین ئەمە تەقەکردنێکی هەڕەمەکی بێت. بە بڕوای ئێمە، ئەم تەقەکردنە لە ئەنجامی کێشەی نێوان دوو گرووپە کە لەنێو شەمەندەفەرێکدا دروستبووە. بەداخەوە، یەکێک لە قوربانییەکان، کە پیاوێکی تەمەن 34 ساڵە، گیانی لەدەستدا."
 
تیمە فریاگوزارییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە وێستگەی میترۆی ماونت ئەیدن ئەڤنو لە ناوچەی برۆنکسی باکووری شارەکە بڵاوکرانەوە، کە 14 کیلۆمەتر لە گۆڕەپانی مانهاتن تایمزەوە دوورە. 
 
پشکنەرانی پۆلیسی سەر بە نووسینگەی فیدراڵیی کحوول، تووتن، چەک و تەقەمەنی لە شوێنی رووداوەکە بە دوای شوێنپەنجەدا گەڕان. 
 
تەقەکردنی کوێرانە لە خەڵک لە ئەمریکا شتێکی باوە، وڵاتێک کە ژمارەی تفەنگ و دەمانچە و تاپڕەکانی لە ژمارەی خەڵکەکەی زیاترە و نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی پێگەیشتوو لانیکەم چەکێکیان هەیە. 
 
راپرسییەکان پێشانی دەدەن زۆرینەی ئەمریکییەکان پێیان باشە یاساکانی چەکهەڵگرتن تووندتر بکرێن، بەڵام لۆبییەکی بەهێز لە ئەمریکا هەیە کە بەرگری لە پیشەسازیی چەک دەکات، هەروەها ژمارەیەکی زۆری دەنگدەرانیش داکۆکی لە کولتووری چەکهەڵگرتنی وڵاتەکەیان دەکەن، ئەوەش چەندین جار بووەتە رێگر لەبەردەم کۆنگرێس و وایکردووە نەتوانن هیچ هەنگاوێکی کاریگەر بۆ قەدەخەکردنی بنێت. 
 
بەروارد بە شارەکانی دیکە، رێژەی کوشتن لە نیویۆرک کەمترە، هەروەها لە زۆربەی دۆخەکاندا، بۆ خەڵکی سڤیل نایاساییە چەکیان هەبێت. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

ترەمپ: سیاسەتڤانە بێتواناکان نازانن چۆن ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بکوژێننەوە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رەخنەی لە بەرپرسان و ئاگرکوژێنەوەکانی شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا گرت و گوتی: "نازانم بۆ ناتوانن بیکوژێننەوە؟ کێشەیان چییە؟" حاکمی ویلایەتەکەش بانگێشتی کرد خۆی بچێت بیبینێت.