نێچیرڤان بارزانی: پێكەوە دەتوانین رووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی لە باکووی پایتەختی ئازەربایجانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێكەوە دەتوانین رووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە و هەسارەیەكی تەندروستتر بۆ نەوەكانی داهاتوو جێ بهێڵین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک و ئێکس نووسیویەتی: "خۆشحاڵم كە لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا لە باكو بەشداری دەكەم. ئەم كۆبوونەوە ساڵانەیە دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی بەرەو داهاتوویەكی سەقامگیرتر هەنگاوی كاریگەر بنێین. پێكەوە دەتوانین رووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە و هەسارەیەكی تەندروستتر بۆ نەوەكانی داهاتوو جێ بهێڵین."
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجانەوە پێشوازیی لێکرا.