نرخی کیلۆیێک برنج لەسەر ئاستی جیهان 20٪ بەرزبووەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەرزبوونەوەی نرخی برنج لە ژاپۆن
بەرزبوونەوەی نرخی برنج لە ژاپۆن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی برنج لەنێوانیشیاندا کرێی کرێکار، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی برنجە لە ژاپۆن، کە لە ماوەی ساڵێکدا 48٪ زیاد بووە. 
 
بەرزبوونەوەی نرخی برنج، کێشەی بۆ چێشتخانەکانی ژاپۆن دروستکردووە. 
 
یوشیدی ناکائۆ، شێفی رێستۆرانتێکە و دەڵێ "هەست دەکەی قەیرانێک هەیە. بەراورد بە پار، فەردەیەکی 5 کیلۆیی، نرخەکەی نزیکەی 6 دۆلار و نیو بەرزبووەتەوە، لەبەرئەوە ئێمە سەرقاڵی خۆگونجاندنین لەگەڵ نرخەکان دا."
 
هەرچەندە ئەم ساڵ نرخی برنج زۆرترین بەرزبوونەوەی لەدوای ساڵی 1975ـەوە بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی ژاپۆن پێشبینی کردووە ساڵی داهاتوو قەبارەی بەرهەمی برنج لەو وڵاتە بەرزدەبێتەوە بۆ 1.62 ملیۆن تۆن، لەکاتێکدا ئەمساڵ تەنیا 1.53 ملیۆن تۆن بوو؛ ئەمەش کەمترین ئاستییەتی لەماوەی چەندین ساڵی رابردوودا.
 
ناسایوگی ئۆگاوا، مامۆستای کشتووکاڵ لە زانکۆی ئۆتسۆنۆمیا دەڵێ "لە ژاپۆن تۆوکردنی برنج زیاتر چالاکیێکی خێزانییە. لەبەرئەوە ئەو خێزانانە سەرچاوەی دارایی زۆریان لەبەردەست دا نییە. لەکاتی دانوستاندن دا لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان، جووتیاران ناچارن بەرهەمەکانیان بە هەرزانتر بفرۆشن. لەبەرئەوەش نرخی برنج بەراورد بە بەروبوومەکانی دیکە، درەنگ گران بوو."
 
نرخی یەک کیلۆ برنج لە ژاپۆن دوو دۆلار و نیوە. تێکڕای نرخی یەک کیلۆ برنج لە سەر ئاستی جیهاندا نزیکبووەتەوە لە 1 دۆلار کە بەراورد بە پار 20٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەریاچەی ساوە کە دەکەوێتە پارێزگای موسەننا؛ وێنە بڵند تاهیر - رووداو

نوێنەری یوئێن دی پی بۆ رووداو: هاوئاهەنگی هەولێر و بەغدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا گرنگە

نوێنەری پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یوئێن دی پی) بە رووداوی راگەیاند، حکومەتی عێراق کاری باشی بۆ رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هاوئاهەنگیی حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەو بوارەدا زۆر گرنگە.