پەرستارێک لە بەریتانیا بە کوشتنی 8 کۆرپەلە تۆمەتبار دەکرێت

12-11-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن نەخۆشخانەی منداڵان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
 
پەرستارێک لە نەخۆشخانەیەکی شاری چەستری بەریتانیا بەتۆمەتی کوشتنی هەشت منداڵ و هەوڵی کوشتنی 10 منداڵی دیکە، بۆ جاری سێیەم دەستگیرکرا و بڕیارە دادگایی بکرێت.
 
لوسی لێتبی تەمەن 30ساڵ، ئەو پەرستارەیە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی منداڵەکان، پێشتر لە ساڵی 2018 و 2019 بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە مردنی منداڵە تازە لەدایکبووەکان دەستگیرکرابوو، بەڵام لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست، بە کەفالەت ئازادکرا.
 
بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی، لە حوزەیرانی ساڵی 2015 تاوەکو حوزەیرانی 2016، لەو نەخۆشخانەیە 8 منداڵی تازە لەدایکبوو بە هۆکاری نادیار گیانیان لەدەستدا و 15 منداڵی دیکەش تووشی دۆخی تەندروستیی مەترسیدار بوون، ئەمەش گومانی لای کەسوکاری منداڵەکان دروستکرد، ساڵی 2017  دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
 
رۆژی سێشەممە پۆلیس لەو بارەیەوە گوتی، دایک و باوکی هەموو ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوە بەتەواوی لە پێشکەوتنەکان ئاگادارکراون و لەلایەن ئەفسەرانەوە پشتگیریی دەکرێن .
 

لە راگەیێندراوێکی پۆلیس دا هاتووە، کە دەسەڵاتی جێبەجێکاری ناوچەکە پۆلیسی راسپاردووە لێپرسینەوە بکات و سزای هەر کارمەندێکی تەندروستی بدەن کە پەیوەندیدارە بە کوشتنی ئەو منداڵانە لە نەخۆشخانەی چەستر.
 
لوسی وەک خوێندکاری پەرستاریی، بە مەبەستی راهێنان و بۆ ماوەی سێ ساڵ لەو نەخۆشخانەیە کاری کردووە و دوای وەرگرتنی بڕوانامەش وەک پەرستارێک لە یەکەی چاودێریی منداڵە تازە لەدایکبووەکان بەردەوام بووە.
 
بریارە لوسی رۆژی پێنجشەممە 12-11-2020 بۆ لێپرسینەوە بچێتە بەردەم دادگا و پۆلیس رایگەیاندووە کە ئەوان رۆژی پێنجشەممە ئەنجامی کۆتایی لەبارەی لێکۆڵینەوەکە رادەگەیێنن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.