کارینێ رەشیدۆڤا بەربژێرە بۆ هەڵبژاردنەکانی بەلجیکا

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
کارینێ رەشیدۆڤا، بەربژێر بۆ شارەوانیی شاری ئاسێی بەلجیکا
کارینێ رەشیدۆڤا، بەربژێر بۆ شارەوانیی شاری ئاسێی بەلجیکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارینێ رەشیدۆڤا بەربژێرە بۆ شارەوانیی شاری ئاسێی بەلجیکا، ئەو کوردی سۆڤیێتی پێشووە و کچی ماڵباتێکی ناسراو و رۆشنبیرە، کە ماوەیەکی زۆرە لەنێو سیاسەتی بەلجیکیدا چالاکە.
 
کارینێ کاری زۆری بۆ دیاسپۆرای کوردی لە بەلجیکا کردووە. ئەو میوانی دیاسپۆرا بوو، لەبارەی هەڵبژاردنەکانی بەلجیکاوە رایگەیاند، ئەو وەک بەربژێرێک رۆژانە دەچێتە لای خەڵک و باسی گرنگی هەڵبژاردنەکەیان بۆ دەکات.
 
ئەو بەربژێرە بۆ شارەوانیی شاری ئاسێی بەلجیکا دەشڵێت، "گرنگیی دەنگدان بۆ دەنگدەرانمان شیدەکەینەوە و هەروەها رۆژانە پرۆگرامی کارکردنمان بۆ خەڵک رووندەکەیەنەوە و پێیان دەڵێین کە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بەلجیکا زۆر گرنگە، چونکە شارەوانییەکان راستەوخۆ پەیوەستن بە ژیانی رۆژانەی خەڵک."
 
کارینێ کە ماوەیەکی زۆرە لەنێو سیاسەتی بەلجیکادا چالاکە روونیکردەوە کە لیستەکەیان بە ناوی تیم بۆرگومیستەرە، دەڵێت، "ئێمە بۆ ئەم هەڵبژاردنە هاوپەیمانییەتیەکمان پێکهێناوە لە نێوان پارتەکەی خۆمان کە پارتی کریستیان دیموکراتە لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکرات و لیستەکەمان ژمارە نۆیە و کە پێکهاتوون لە 33 بەربژێر، خۆشم ژمارە 15م لە لیستەکەدا و داوا لە هەموو دەنگدەرانی سنووری شارەوانییەکەم دەکەم دەنگم پێبدەن."
 
کارینێ گوتیشی، "من ماوەی 15 ساڵە لەنێو شارەوانییدا کاردەکەم و بە تەواوی شارەزای یاسا و کارکردنی شارەوانییەکانم و ئەزموونێکی زۆرم هەیە، بۆیە ئەگەر دەنگمان پێبدەن ئەوا دەتوانین کار لەسەر ئەو خاڵانە بکەین کە بۆ ژیانی دانیشتووانی شارێ ئاسێ گرنگن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە