نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 339 هەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون

12-10-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
دیمەنی پاش بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و حەماس
دیمەنی پاش بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و حەماس
نیشانەکردن حەماس فەلەستین ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل بە مووشەک و فڕۆکە بۆردوومانی کەرتی غەزە دەکات لە فەلەستین، زۆری ژمارەی برینداران، نەبوونی ئاو و کارەبا و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک، هەڕەشە لە دۆخی مرۆیی شارەکە دەکات.
 
محەممەد شەهدا، دانیشتووی غەززەیە لەبارەی دۆخی شارەکەیانەوە دەڵێت، "ئێمە ترسی ئەوەمان هەیە کە دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک یارمەتیمان بدات. ژمارەکە بچووک نییە، تاوەکو کەی چاوەڕێ بکەین. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و جیهان دەکەین یارمەتیمان بدەن، خەڵکی فەلەستین ئەمڕۆ هەموویان ئاوارە بوون."
 
عەتا دێیف، کارمەندی شارەوانی بەیت حەنوون کە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی کەرتی غەززەوە، باسی بێ کارەبای و بێ ئاوی کرد لە شارەکە و گوتی، "بەدڵنییایەوە، لە ئەنجامی کەمی کارەبا و لەکارکەوتنی بیرەکانی ئاو، ئاوەکە بڕاوە و کەمبووەتەوە، هەروەها رووبەڕووی کێشەی زۆر گەورە بووینەتەوە وەکو نەبوونی کارەبا و بۆمبارانکردنی شەقامەکان، هەروەها کاتێک لەسەر شەقامەکانیش مەترسی ئەوەمان لەسەر هەیە، کە بۆمبمان بەربکەوێت."
 
نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماری ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی شەڕەکەوە ئاوارە بوون، تاوەکو 11ـی ئەم مانگە نزیکەی 339 هەزار کەسی سیڤیل ناچاربوون ماڵوحاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، هۆشداریش دەدات لەوەی ژمارەکە زیاتر ببێت. تاوەکو ئێستا هەزار و 300 کەسی سیڤیل لە غەززە کوژراون و 5 هەزار و 600 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
بەرپرسانی فەلەستینیش ئاماژە بەوە دەکەن، لانیکەم دوو هەزار و 540 باڵەخانە و خانوو بەهۆی بۆردوومانەکانەوە خاپوور بوون.
 
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند، "نزیکەی 220 هەزار فەلەستینی لە 92 پەناگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە پەنادراون؛ نابێت بەهیچ شێوەیەک بارەگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان بکرێنە ئامانج."
 
لە 7ـی ئەم مانگەوە شەڕ چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ـیان دژی ئیسرائیل راگەیاند و هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل و لەوکاتەوەش ئیسرائیل بەردەوام کەرتی غەززە بۆردوومان دەکات و هیچ ئاماژەیەکیش بۆ هێور بوونەوەی دۆخەکە بەدی ناکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.