رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2021، ڤلادیمیر پووتین، سهرۆكی رووسیا و نیكۆڵ پاشینیان، سهرۆكوهزیرانی ئهرمینیا کۆدەبنەوە و باس لە هەوڵەکانی سهقامگیرکردنی دۆخی ناگۆرنۆ قهرهباخ و فەراهەمکردنی ئاشتی لە ناوچەکە دەکەن.
کۆشکی كریملین لە راگەیێندراوێکیدا دەڵێت، کۆبوونەوەکە لە مۆسکۆ دەبێت.
لە ماوەی رابردوودا و لەمیانی شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا، ئەنقەرە پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ باکۆ دەربڕی. بەجۆرێک لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هاوکاریی سوپای ئازەربایجانی کرد.
هەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباخ ماوەی نزیکەی سێ دەیە لەژێر کۆنترۆڵی ئەرمینیادا بوو. رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2020 شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئەو ناوچەیە دەستیپێکرد، ئازەربایجان بەشێکی زۆری ناوچەکەی کۆنترۆڵکرد.
رۆژی 10ـی تشرینی دووەمی 2020 بە نێوەندگیریی رووسیا، ئاگربەست لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا راگەیێندرا.
لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێک باس لە دەستپێکردنی گفتوگۆی دەستپێکردنەوەی ئاشتی لە قەرەباخ کراوە. بەتایبەتی رووسیا کە رۆڵی لە نێوەندگیریدا هەبوو و هۆکارێک بوو بۆ وەستاندنی شەڕەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ