کێشەی ئەو ژنە کۆرییانەی ژاپۆن بۆ سێکس بەکاریدەهێنان دەگاتە بەرلین

12-10-2020
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن ژاپۆن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کێشەی نێوان کۆریای باشوور و ژاپۆن لەسەر ئەو ژنانەی "لەکاتی جەنگدا" بەزۆر دەنێردران بۆ لای سەربازەکان تاوەکو خزمەتیان بکەن و سێکسیان لەگەڵ بکەن، دەگاتە بەرلین. گرووپێکی کۆری پەیکەرێک بۆ ئەو ژنانە لەو شارە دادەنێن و شارەوانیی بەرلینیش داوای لادانی دەکات.
 
بەکارهێنانی ئەو ژنانە لەلایەن ژاپۆنەوە لە چوارچێوەی جەنگی جیهانیی دووەم بووە. بەرلین دەڵێت، ئەو بابەتە "ئەو سنوورانەی بەزاندووە کە قبووڵکراون". 
 
کێشەی ئەو ژنانە کە بە comfort women ناونراون بە سەرچاوەیەکی سەرەکیی کێشەی نێوان کۆریای باشوور و ژاپۆن دادەنرێت. بڕیارەکەی شارەوانیی بەرلینیش بۆ لابردنی ئەو پەیکەرە دوای ئەوە دێت، ژاپۆن تووڕەیی خۆی لەو کارە دەربڕی. 
 
ئەو پەیکەرەی کە گرووپە کۆرییەکە دایانناوە پەیکەری ژنێکە لە تەنیشت کورسییەکی بەتاڵەوە. سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی میتێ لە بەرلین دەڵێت، رێگەیان بەو گرووپە کۆرییە داوە کە "پەیکەری ئاشتی" بۆ ماوەی یەک ساڵ دابنێن. دواتر لە مانگی سێپتێمبەری ئەمساڵ پەردەیان لەسەر ئەو پەیکەرە لابردووە، کاتێکیش ژاپۆن ئەوەی بینیوە کاردانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی هەبووە و "تووڕە بووە".
 
بەپێی گێڕانەوە مێژووییەکان، دەیان هەزار ژنی کۆری چ بەزۆر بێت یان "بەشێکیان بە ویستی خۆیان" براون بۆ ئەوەی سێکس لەگەڵ سەربازانی ژاپۆن بکەن و ئاسوودەییان پێببەخشن، ئەوەش کاتێک کە دوورگەی کۆریا لەژێر "داگیرکاریی" ژاپۆندا بووە لە ماوەی ساڵانی 1910 تاوەکو 1945.
 
شارەوانی بەرلین تاوەکو 14ـی ئەم مانگە مۆڵەتی داوەتە گرووپە کۆرییەکە بۆ ئەوەی ئەو پەیکەرە لابدەن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.