لە کەمبۆدیا خوێندگەیەک بەشتومەکی کۆن و خۆڵ و خاشاک دروستکراوە

13-10-2018
سام عومەر
بەشێکی زۆری بینای قوتابخانەکە بە تایەی ئۆتۆمبێل دروستکراوە
بەشێکی زۆری بینای قوتابخانەکە بە تایەی ئۆتۆمبێل دروستکراوە
نیشانەکردن قوتابخانە کەمبۆدیا
A+ A-

رووداو-هەولێر

لە کەمبۆدیا خوێندگەیەک بەشتومەکی کۆن و خۆڵ و خاشاک دروستکراوە، کە تێیدا 65 قوتابی بەبێ بەرامبەر خوێندنی قۆناخی سەرەتایی دەخوێنن، ئەوەش بووەتە هۆکارێک کە دوور بکەونەوە لە سواڵکردن. بەشێکی زۆری بینای قوتابخانەکە بە تایەی ئۆتۆمبێل دروستکراوە.


خوێندکارەکانی ئەو خوێندنگەیە لەنێو ئەو پۆلانەدا وانە دەخوێنن کە لە تایەی بەکارهاتوو، بتڵی پلاستیک و شتومەکی کۆن دروستکراون. خوێندکاران لە پاڵ فێربوونی کۆمپیوتەر و زمان و زانستدا، فێری گرنگییەکانی بەکارهێنانەوەی شتومەکە کۆنەکان و ریسایکڵینیش دەبن. 

خوێندنگەی کۆکۆنات ئێستا 65 خوێندکاری هەیە، بەڵام دامەزرێنەری خوێندنگەکە پلانی ئەوەی هەیە لە داهاتوودا پۆلەکانی خوێندن زیاد بکات تاوەکو زۆرترین خوێندکار سوودی لێ ببینن و ببنە باڵیۆزی پاراستنی ژینگە. 

ئەم خوێندنگەیە جگە لە سوودە ژینگەییەکانی تاکە سەنتەری فێرکردنی ئەو منداڵانەشە کە بەهۆی هەژاری خێزانەکانیانەوە ناتوانن لە هیچ جێگەیەکی دیکە بخوێنن و ئەگەر لێرە نەبوونایە لەوانەیە هەندێکیان ناچار بوونایە سواڵیان بکردایە. 

کەمبۆدیا لە ساڵی رابردوودا 3.6 ملیۆن تۆن خۆڵ و خاشاکی فڕێداوە، لەو رێژەیەش تەنها 11%ـی ریسایکڵ کراوە و ئەوی دیکەی لە ژێر خاک یان رووبارەکاندا کۆتاییان پێهاتووە کە کاریگەریی زۆر خراپیان هەبووە لەسەر ژینگەی وڵاتەکە. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە