ئەنجامی راپرسیێک: 79٪ـی ئەڵمانەکان لە کارەکانی حکومەتەکەیان ناڕازین

12-08-2023
راوێژکاری ئەڵمانیا وەڵامی رەخنەکانی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەداتەوە
راوێژکاری ئەڵمانیا وەڵامی رەخنەکانی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەداتەوە
نیشانەکردن ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە ساڵێک و هەشت مانگە حکومەتە سۆشیاڵ لیبراڵەکەی ئۆلاف شۆڵتز فەرمانڕەوایی ئەڵمانیا دەکات؛ لە کەشوهەوایێکی ئازاد و پرسیار و وەڵامی کراوە، لە ئێرفورتی ناوەڕاستی ئەڵمانیا، شۆڵتز رووبەڕووی رەخنەی هاووڵڵاتییانی وڵاتەکەی بووەوە.
 
دۆریس ئۆسوالد، هاووڵاتیێکی ئەڵمانیا گوتی "تۆ و وەزیرەکانی کابینەکەت سوێندتان خواردووە هەموو شتێك لە سوودی گەلی ئەڵمانیا بکەن، بەڵام سیاسەتی حکومەتەکەتان ئەو هەستەمان پێدەدات، کە سوێندەکەتان بیرچووەتەوە. بۆ نموونە خاتوو بایەربووک، وەزیری دەرەوە، شەڕی دژی رووسەکان راگەیاندووە، ئەوەش شتێكە هاووڵاتییانی ئەڵمانیا نایانەوێت."
 
ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە وەڵامی دۆریسدا گوتی "خاتوو بایەربووک شەڕی دژ بە رووسەکان رانەگەیاندووە، بەپێچەوانەوە ئێمە لەبەرامبەر خواستی ئیمپیریالی رووسیا بۆ پچڕاندنی پارچەیەک لە ئۆکراینا بۆ خۆیان، سیاسەتێكی زۆر گونجاومان گرتووەتەبەر."
 
ئەوەی کە شۆڵتز بە گونجاو ناوی دەنێت، زۆربەی ئەڵمانییەکان بە خراپی دەزانن.
 
بەگوێرەی راپرسییەکی میدیای ئەڵمانی، 79٪ـی ئەڵمانەکان لە کاری حکومەتەکەی شۆڵتز رازی نین؛ 20٪ـیان بە باش ناویان بردووە. لە 83٪ـیان پێیانوایە حکومەت لە کاتی گونجاودا بڕیار نادات، کە بڕیاریش دەدات چارەسەری کێشەکان ناکات.
 
هەر بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە رێژەی لە 69٪ـی خەڵک، کە زۆربەیان گەنجن، لە ئاییندەی دارایی وڵات نیگەرانن؛ لە 67٪ـیشیان متمانەیان بە پلانی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا نییە.
 
سورینگیا فرانزیسکا، هاووڵاتی ئەڵمانیا لە گفتوگۆ کراوەکەدا گوتی "پێموایە خەڵک تاوەکو دێت متمانەی بە سیاسەت نامێنێت؛ بەتایبەتی گەنجان. لەوانەیە بڕیارەکانتان کاریگەری راستەوخۆ و دەستبەجێیان لەسەر بەرلین و شارەکانی دیکە هەبێت، بەڵام ئێمە لە گوند و شوێنە دوورەکان، رووبەڕووی جۆرێكی دیکە لە ئاڵنگارییەکان دەبینەوە، کە پێویستیان بە چارەسەرە، ئێوە لەو بوارەدا چی دەکەن؟".
 
راوێژکاری ئەڵمانیا لە وەڵامدا گوتی "دەرفەتەکانمان تاڕادەیەکی زۆر، باشن. راستە دەزانم خەڵکێكی زۆر، بەتایبەتی گەنجان وەک جاران متمانەیان بە رێگەی سیاسیی وڵات نەماوە، بەڵام ئەڵمانیا خاوەن توانایە و دەرفەتی راستکردنەوەمان هەیە."
 
لە کۆی 736 کورسییەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا، تەنیا 50 پەرلەمانتاریان خوار تەمەنی 30 ساڵن، هەندێ رێکخراویش نیگەرانن و پێشبینی زیاتر دابەزینی ژمارەی گەنجانی چالاک لەنێو ژیان و پرۆسەی سیاسیی وڵاتدا دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.