لە 11 تاوەکو 13ـی ئەم مانگە ژمارەیەک نەیزەک لە ئاسمان دەردەکەون

12-08-2019
رووداو @Rudawkurdish
نەیزەکەکان لە شەوانی ساماڵدا دەردەکەون
نەیزەکەکان لە شەوانی ساماڵدا دەردەکەون
نیشانەکردن نەیزەک
A+ A-

رووداو - هەولێر 

ئاژانسی ناسا پێشبینیکردووە، لە 11 تاوەکو 13ـی مانگ ژمارەیەکی زۆر نەیزەکی جۆری پێرسییەدس لە ئاسماندا دەردەکەون.

ناسا دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت لە هەر کاژێرێکدا 10 تاوەکو 15 نەیزەکی پێرسییەدس لە ئاسماندا دەربکەون و بەهۆی گڕگرتنیان لە بەرگەهەوای زەوی، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

نەیزەکەکان شەوان لە ئاسمانە ساماڵەکاندا دەردەکەون، بەڵام بەگوتەی ناسا، ئەمجارە نەیزەکەکان بەهۆی دەرکەوتنی مانگەوە بە روونی نابیندرێن.

خێرایی نەیزەکەکان لەنێوان 150 تاوەکو 200 میتۆرسە کە دەکاتە نزیکەی 75 کیلۆمەتر لە یەک چرکەدا.

زانایانی بواری بۆشایی ئاسمان دەڵێن، نەیزەکەکان لە بۆشایی دەرەوەی خوولگەی مەریخ بە ئاراستەی گۆی زەوی دێن، هاوکات لەگەڵ خوولگەکانی مەریخ، زەوی، زەهرە و عەتارد بەریەکدەکەون، بۆیە هەمیشە ئەو ئەگەرە هەیە نەیزەکەکان بەرەو زەوی بێن و زیانی پێبگەێنن.

دوایین نەیزەک کە هاتە ناو بەرگەهەوای زەوییەوە لە شوباتی 2013 لە ناوچەیەکی رووسیا بوو کە بەهۆیەوە 915 کەس برینداربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.