گالەری

12-07-2018
34 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو - AFP

سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی 29 وڵاتی ئەندام لە ناتۆ لە برۆکسلن بۆ لووتکەی دوو رۆژەی ناتۆ. چەندین دیدار و کۆبوونەوەی فراوان و دووقۆڵی لەنێوان سەرۆکی وڵاتان ئەنجامدرا.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ، هاوژینەکانی سەرانی وڵاتانیش کۆبوونەوە و سەردانی ئەکادیمیای میوزیکی بەلجیکایان لە شاری واتەرلۆی نزیک برۆکسێلی پایتەخت کرد.

مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا، یەكێک بوو لە ئامادە بووان و لەلایەن هاوژینەکانی سەرانی وڵاتانی ناتۆوە پێشوازیی لێکرا و بەرەو هۆڵی میوزیکەکە رێنمایی کرا. 

جگە لە هاوژینی سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتان، ئینگرید شولەرود، هاوژینی یانس ستۆڵتنبێرگی سکرتێری گشتیی ناتۆش ئامادەبوو.