رووداو دیجیتاڵ
ئیتاڵیا مافی مانەوەی یەک ساڵی دەداتە ئەو کەسانەی دەیانەوێ بەشێوەی دیجیتاڵی لە وڵاتێکی دیکە کاربکەن و لە ئیتاڵیا بژین.
بەردەوامیش دەکرێ مافی مانەوەکە نوێ بکرێتەوە. مەرجی وەرگرتنی ئەو مافی مانەوەیە ئەوەیە کە دەبێ کەسەکە بیسەلمێنێ کارێکی ئاستبەرز (واتە ئا ئاستی هەڵگری ماستەر و دکتۆرا) دەکات و دەکرێ ئەو کارە بەشێوەی ئۆنلاین لە ئیتاڵیاوە بکرێ.
دەکرێ کەسەکە فریلانسیش بێت و بۆ کۆمپانیای جیاجیا کاربکات. قازانجی ئیتاڵیا لە پێدانی ئەم جۆرەی مافی مانەوەیە ئەوەیە کە وادەکات پارەی زۆرتر لە دەرەوە بێتە نێو ئیتاڵیا و ئەو کەسانەی ئیشدەکەن باج بدەن.
لە هەندێک وڵاتی دیکەی ئەوروپاش ئەو جۆرە ئیقامە دیجیتاڵییە هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ