دانیمارک هێنانی ئەندامانی خێزان و مافی مانەوە قورستر دەکات

رووداو دیجیتاڵ 

دانیمارکیش دەیەوێ سیاسەتی کۆچبەریی خۆی قورستر بکات. بەتایبەتی بۆ ئەوانەی دەیانەوێ مافی مانەوەی هەمیشەیی (ئیقامەی دائیمی) وەربگرن یان ئەندامانی خێزانەکانیان لە وڵاتانی خۆیانەوە بهێنن.
 
دەزگەی کۆچبەریی دانیمارک پرۆژەیەکی نوێی ئاشکراکرد کە پێویستە هێشتا لە پەرلەمان پەسند بکرێ و بەهۆیەوە یاساکانی کۆچبەری گۆڕانکارییان بەسەردابێت.
 
یەکێک لەو گۆڕانکارییانە ئەوەیە کە ئەگەر کەسێک لە دانیمارک یان لە دەرەوە تاوانێکی کردبێ و لەسەر بسەلمێندرێ هەرگیز مافی مانەوەی هەمیشەیی نادرێتێ. 
 
هەروەها ئەگەر دەتەوێ لە کوردستانەوە ژن بهێنیت یان شووبکەیت، ئەم بەشەی هەواڵەکە بۆ تۆیە. ئاژانسی کۆچبەریی دانیمارک دەیەوێ هێنانی خێزان تەنیا بۆ ئەوانە بێت کە مافی پەنابەرییان وەرگرتووە. واتە ئەگەر بە جۆرێکی دیکە مافی مانەوەت هەبێ لە دانیمارک و نەبووبیتە هاووڵاتیی دانیمارک، ناتوانیت هاوژینەکەت بهێنیتە ئەو وڵاتە.