زاراوەی "چیای ئارارات" کێشەی دیبلۆماسی لەنێوان چین و تورکیا دروستدەکات

12-04-2020
رووداو @Rudawkurdish
چیای ئارارات
چیای ئارارات
نیشانەکردن قەرەتەپە تەقینەوە چیای ئارارات
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

نووسینی زاراوەی "چیای ئارارات" لەسەر ئەو هاوکارییە پزیشکییانەی لە وڵاتی چین بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رەوانەی ئەرمینیا کراون، بووە بە کێشەیەکی دیبلۆماسی لەنێوان چین و تورکیا؛ لەسەر هاوکارییەکان نووسراوە "دۆستایەتیمان لە چیای ئارارات بەرزتر و لە رووباری یانگتزە درێژتر بێت".
 
حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، رۆژی 11ی نیسان لە رێگەی پەیوەندیکردن بە باڵیۆزی چین لە ئەنقەرە و وەزارەتی دەرەوەی چین لە پەکین لەسەر نووسینی زاراوەی "چیای ئارارات" لەسەر ئەو هاوکارییانەی بۆ ئەرمینیا رەوانەکراون، داوای روونکردنەوەیان کردووە.
 
حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "رۆژی 11ی نیسان لە رێگەی پەیوەندیکردن بە باڵیۆزی چین لە ئەنقەرە و وەزارەتی دەرەوەی چین داوای روونکردنەوەمان کردووە".
 
ئاکسۆی دەڵێ، باڵیۆزی چین لە ئەنقەرە پێی راگەیاندوون کە ئەو هاوکارییانەی بۆ ئەرمینیا رەوانەکراون، لەلایەن ئیدارەیەکی خۆجێیی چینەوە رەوانە کراون و لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتیشەوە گوازراونەتەوە بۆ یەریڤانی پایتەختی ئەو وڵاتە. لەسەر هاوکارییەکان بە رێنووسی چینی نووسراوە و باس لە چیای ئارارات نەکراوە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە رێنووسە ئینگلیزییەکە دواتر زیادکراوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندووە "باڵیۆزی چین لە ئەنقەرە پێی راگەیاندووین ئەو هاوکارییانە لەلایەن ئیدارەیەکی خۆجێیی چینەوە رەوانەکراون، لەسەر هاوکارییەکان بە رێنووسی چینی نووسراوە و دواتر رێنووسی ئینگلیزیی بۆ زیادکراوە".
 
باڵیۆزی چین لە ئەنقەرە بە وەزارەتی دەرەوەی تورکیای راگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆماری چین رێز لە سەروەری و یاکپارچەیی خاکی تورکیا دەگرێت.
 
هاوکارییەکانی چین پێکهاتوون لە 120 ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، دوو وێستگەی ئۆکسجین، 60 هەزار کیت، 60 هەزار ماسکی پزیشکی، 280 هەزار ماسکی ئاسایی، 20 هەزار چاویلکە، 100 هەزار جلوبەرگی تایبەت بە خۆپاراستن لە کۆرۆنا و بڕێک دەرمان.
 
چیای ئارارات یان چیای ئاگری، لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان هەڵکەوتووە. ئەم چیایە هاوسنوورە لەگەڵ شاری ماکۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران و وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمینیا؛ یەکێکە لە هێماکانی ئەرمینییەکان و شوێنی دامەزراندنی کۆماری ئاراراتە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.