پۆلیسی دەریایی ئیتاڵیا زیاتر لە 1000 کۆچبەر رزگار دەکات

12-03-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ساتی رزگارکردنی کۆچبەرەکان لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئیتاڵیاوە
ساتی رزگارکردنی کۆچبەرەکان لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئیتاڵیاوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەکاتی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لەنێو دەریای لۆنیان لەنزیک کەناراوەکانی باشووری ئیتاڵیا، پۆلیسی دەریایی ئیتاڵیا فریای کۆچبەران کەوت و زیاتر لە هەزار کۆچبەری لە خنکان رزگارکرد.
 
فابیۆ بۆرێلیۆ، کاپتنی کەشتیی هێزی دەریایی ئیتاڵیا دەڵێت، "لەنێو کەشتیی (داتیلۆ)ین، کە یەکێکە لە کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئیتاڵیا و لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە دەریای لۆنیان-ین و ئۆپەراسیۆنێکی سەختی رزگارکردنی دوو بەلەمی کۆچبەرمان کردووە، کە ژمارەیان 800 کۆچبەر بوو. ئۆپەراسیۆنەکەشمان بەهۆی نالەباریی کەشوهەوای دەریاوە زەحممەتر بووە."
 
بەگوێرەی پۆلیسی دەریایی ئیتاڵیا، لە دوو ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی کۆچبەراندا لە ماوەی 24 کاژێردا، زیاتر لە 1000 کۆچبەریان لە مردن رزگار کردووە.
 
لە شارۆچکەی کوترۆی ئیتاڵیاش، لەسەر گیانلەدەستدانی بەردەوامی کۆچبەران، خەڵک لە حکومەت تووڕەیە و چوونەتە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی سیاسەتە تووندەکانی حکومەتی رۆما لەبارەی کۆچبەرانەوە.
 
پاسکوێل فیگیلیمۆنی، خۆپێشاندەر ئاماژە بەوە دەکات، "لێرەین بۆ یادکردنەوەی کوشتنێکی بێشوومار، بەداخەوە خنکانی خەڵک لە دەریادا بەردەوامە، دەبێت کۆتایی بەو کوشتنانە بهێنین، ئەم تاوانانە."
 
خۆپێشاندەرێکی دیکە بەناوی رۆسێلا میچیۆ ئەوەی خستەڕوو، "پێویستە، لە رێگەی دانانی کەناڵی یاسایی و سەلامەتەوە رووبەڕووی پرسی کۆچبەران ببینەوە، چونکە تووندکردنی سزاکان دژی قاچاخچییەکان کۆتایی بەو دیاردەیە ناهێنێت."
 
ئاژانسی چاودێریکردنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا ئاشکرای کردووە، چوونی کۆچبەران لە رێگەی دەریاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە؛ تەنیا لە دوو مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 12 هەزار کەس لە رێگەی دەریاوە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا و هەر لەو ماوەیەشدا 309 کۆچبەر لەو رێگەیەدا خنکاون یاخود بێسەروشوێن بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.