بەڤیدیۆ.. كچە كۆچبەرێك لەنێوان یۆنان و مەكدۆنیا پیانۆ دەژەنێت

12-03-2016
رووداو @Rudawkurdish
..
..
نیشانەکردن یۆنان مەكدۆنیا كۆچبەر
A+ A-

رووداو - یۆنان 

لەناوچەی ئیدومینی سەر سنووری یۆنان و مەكدۆنیا، وێڕای خراپی رەوشی كۆچبەران، کچێکی  کۆچبەر لەژێر باران پیانۆ دەژەنێت.

ئەو كچە كۆچبەرە، بەو پەنچانەی کە سەرمای مەكدۆنیا بردوویەتی، پیانۆ بۆ کۆچبەرانی هاوڕێی دەژەنێت، تاوەکو بەشێک لە ئازارەکانیان لەبیربباتەوە.

لە ناوچەی ئیدومینی زیاتر لە 14 هەزار کۆچبەری چاوەڕێی کردنەوەی دەروازەی سنوورین، تاوەکو ببپەڕنەوە بۆ مەكدۆنیا و لەوێشەوە  بەرەو ئەوروپا.

کۆچبەرانی ئیدومینی لە رەوشێکی زۆر خراپدان، تەنانەت سەرۆکوەزیرانی یۆنان بە شەرمەزاری بۆ شارستانییەتی رۆژئاوای وەسفکرد.

گیرخواردنی ئەو کۆچبەرانە دوای ئەوە دێت کە چوار وڵاتی باڵكان رێژەیەکی رۆژانەیان بۆ تێپەڕبوونی کۆچبەران بە خاکەکەیان دیاریكردووە، بەوەش هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی مەکدۆنیا رێی لە ئەفغانییەکان گرت لەوەی کۆچ بکەن، هەروەها مەرجی زیاتری خستە سەر کۆچبەرانی عێراقی و سووری بۆ تێپەڕبوون.

بەپێی زانیارییەكان زیاتر لە 200 خێزانی کورد لەنێو ئەو کۆچبەرانەدان.

رۆژی 27-2-2016 ئەو کۆچبەرانەی لەسەر سنووری نێوان یۆنان و مەکدۆنیا گیریان خواردبوو خۆپیشاندانیان کرد و داوایان لە حکومەتی ئەو وڵاتانە کرد سنوورەکانیان بۆ بکەنەوە، تاوەکو بگەنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە