سکرتێری ناتۆ: لێدوانەکانی ترەمپ زیان بە ئاسایشی هەموومان دەگەیێنن

12-02-2024
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سکرتێری ناتۆ دوایین لێدوانی ترەمپ سەبارەت بە رێکخراوەکە بە هۆکاری "زیانگەیاندن" بە ئاسایشی هەموو وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەکە ناودەبات.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵمەتێکی هەڵبژاردنیدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاماژەی بە گفتوگۆیەکی خۆی کرد ئەو کاتەی کە سەرۆکی ئەمریکا بوو لەگەڵ سەرۆکی وڵاتێکی ناتۆ، کە تێیدا ترەمپ پێیگوتووە: "ئەگەر پابەندبوونە داراییەکانی سەر شانت لە ئاست ناتۆدا نەدەیت ئەوا ئەمریکا ئامادە نییە بەرگریت لێ بکات، تەنانەت هانی رووسیاش دەدەم هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەت".
 
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری ناتۆ رایگەیاند، "لێدوانی لەو جۆرانە زیان بە ئاسایش و ئەمنییەتی وڵاتانی ناتۆ دەگەیێنێت؛ ناتۆ سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەی 5ی  پەیماننامەی رێکخراوەکە." گوتیشی وڵاتانی ناتۆ بە تووندی و وەڵامی یەکلاکەرەوەیان دەبێت لە بەرامبەر هەر وڵاتێك کە هێرش دەکاتە سەر یەکێك یان چەند وڵاتێکی ناتۆ و هەر لێدوانێك کە ئاماژەیەک بێت بۆ پێچەوانەی ئەمە ژیانی سەربازانی ئەمریکا و ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە.
 
بڕگەی 5ی پەیماننامەی ناتۆ وڵاتانی ئەندام ناچار بە بەرگریکردن لە هەر وڵاتێک دەکات، کە لە دەرەوەی رێکخراوەکە هێرشی بکرێتە سەر؛ بەڵام هاوکات ناتۆ رێكخراوێکە کارەکانی بە هاوبەشیی دارایی وڵاتانی ئەندامی بەڕێوەدەچێت و دەبێت وڵاتانی ئەندام ساڵانە لانیکەم 2٪ لە کۆی بەرهەمی ناوخۆییان پێشکێشی ناتۆ بکەن.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لێدوانەکەی ترەمپ بە "تووند و مەترسیدار" ناوبرد و گوتی: "سەرۆکی پێش خۆم نیازی هەیە چرای سەوز بۆ پوتین هەڵبکات تووندوتیژی و شەڕی زیاتر هەڵگیرسێنێت".
 
ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا گوتی: "لە لووتکەیەکی ناتۆدا سەرۆکی وڵاتێكی گەورەی ئەندامی رێکخراوەکە هاتە لام و پرسیاری کرد و گوتی وای دابنێ من ئەرکی دارایی خۆمم نەدابێت ئایا تۆ ئامادەیت بەرگری لە وڵاتەکەم بکەیت ئەگەر هێرشم بکرێتە سەر؟" ترەمپ لە وەڵامدا پێی گوتووە، تۆ پارە نادەیت و کەمتەر خەم بیت، بەڵێ بەرگریت لێ ناکەم و تەنانەت هانیان دەدەم هەموو شتێك بە دڵی خۆیان بکەن، چونکە تۆ دەبێت پارە بدەیت و ئەرکە داراییەکانت جێبەجێ بکەیت.
 
وروژاندنی ئەو بابەتە لە کاتێكدایە ترەمپ تائێستا براوەی هەڵبژاردنی بەرایی کۆمارییەکانە لە هەر سێ ویلایەتی ئایۆوا، نیوهەمشایەر و نیڤادا و نزیکە لەوەی ببێتە بەربژێری فەرمیی پارتی کۆماریی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.