دەیان ساڵە سی ئای ئەی لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە نهێنیی وڵاتان دەخوێنێتەوە

12-02-2020
دیار کوردە @diyarkurda
نیشانەکردن سی ئای ئەی
A+ A-

رووداو - هەولێر

کۆمپانیایەکی سەر بە سی ئای ئەی کەلوپەلی هەواڵگری بە وڵاتان، لە نێویاندا هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و نەیارەکانی فرۆشتووە و لەم رێگەیەوە زانیارییە هەواڵگریییەکانی ئەو وڵاتانەی خوێندووەتەوە و دزەی پێکردووەن.
 
کۆمپانیای کریپتۆ AG، کۆمپانیایەکی سویسرییە و بە ملیۆنان دۆلاری قازانجکردووە لە رێگەی فرۆشتنی ئامێر و پێویسیتییە هەواڵگیرییەکان بە 120 وڵاتی جیهان، لە نێویاندا ئێران، وڵاتانی ئەمریکای لاتین و هیندستان و پاکستان، عێراق و هەتا ڤاتیکانیش. 
 
لەم دواییەدا دەرکەوتووە ئەو کۆمپانیایە سەر بە ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا - سی ئای ئەی یە کە بە هاوبەشییەکی نهێنی لەگەڵ ناوەندی هەواڵگریی رۆژئاوای ئەڵمانیا خاوەندارێتییان کردووە. سی ئای ئەی لە رێگەی فرۆشتنی ئەو ئامێر و کەلوپەلە هەواڵگیریانەوە بە وڵاتان، زانیاری هەواڵگری لە وڵاتانەوە دزە پێکردووە.
 
ئەوەی جێگەی سەرنجە، تاوەکو ئێستا هیچ یەکێک لەو وڵاتانە پەیان بەو نهێنییە نەبردووە و نەیانزانیووە کە ئەو کۆمپانیایە سەر بە سی ئای ئەی ئەمریکی بووە کاتێک شتەکانیان لێ کڕیوون.
 
کۆمپانیای کریپتۆ AG یەکەم کۆمپانیا بووە کە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە جێگەی حکومەتەکانی هەموو جیهان بوو و پەیوەندیکردنی سیخوڕەکانیان بەو کۆمپانیایە سپاردبوو.

 

بارەگای سەرەکی کۆمپانیای کریپتۆ لە سویسرا

 
رۆژنامەی واشنتن پۆست و ZDF بۆ یەکەمجار زانیارییەکانیان بڵاوکردەوە و دەڵێن لەنێو فایلە نهێنییەکانی سی ئای ئەی دەستیانکەوتووە کە نیشانی دەدەن چۆن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پارەکانی ئەو وڵاتانەیان بردووە و نهێنییەکانیشیانیان "دزیوە". 
 
راپۆرتەکەی سی ئای ئەی ئەو کارە بە کودەتای هەواڵگریی سەدە ناودەبات "حکومەتەکان پارەیەکی باشیان بە ئەمریکا و دەزگای هەواڵگریی رۆژئاوای ئەڵمانیا دەدا تاوەکو زانیارییەکانیان پارێزراوبێت، بەڵام لانی کەم دوو کەس (لەوانەیە پێنج تاوەکو شەش کەسیش) گوێیان لە زانیارییە نهێنییەکانی ئەو وڵاتانە گرتبێت".
 
لە ساڵی 1970ـەوە سی ئای ئەی و ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی بەتەواوی دەستیان بەسەر کۆمپانیاکەدا گرت لە دامەزراندنی کارمەندەوە تاوەکو ئەلگۆریزمی بەرنامەکانی و دیزاینکردنی تەکنەلۆژیای بەرهەمەکانی و ئامانجی ئەو وڵاتانەی کە بەرهەمەکانی پێدەفرۆشن. 
 
هەر لەو رێگەیەوە لە ساڵی 1979 کاتێک ئێران 66 کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە تاران بە بارمتەگرتبوو، لەو رێگەیەوە ئەمریکا چاودێری ئاخوندەکانی ئێرانی دەکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە کەنار دەریایەکی فەرەنسا دوو وشتر بۆ پاککردنەوەی کەناراوەکە بەکاردێن

وشتر بۆ خاوێنکردنەوەی کەناراوەکانی فەرەنسا بەکاردێت

تیمێکی فەرەنسییە لە کەناری دەریای نێوەڕاست، نزیک لە شاری مارسیلیای باشووری وڵاتەکە؛ بە بەکارهێنانی وشتر، کەناراوەکە لە پلاستیک و پاشماوەکانی دیکە خاوێن دەکەنەوە