رووسیا بە چڕی سەنتەری شاری خێرسۆن بۆردوومان دەکات؛ 'هیچ شوێنێک پارێزراو نییە'

12-01-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
لە کاتی راستەوخۆیەکی رووداو، رووسیا بۆردوومانی شاری خێرسۆن دەکات
لە کاتی راستەوخۆیەکی رووداو، رووسیا بۆردوومانی شاری خێرسۆن دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رووسیا هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری خێرسۆن چڕکردووەتەوە و دوو رۆژە بە بەردەوامیی بۆردوومانی شارەکە دەکات. رووسیا سەنتەری شارەکە بۆردوومان دەکات و مووشەک بەر نەخۆشخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک کەوتووە و، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەیش بریندار بوون.
 
هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری خێرسۆن دەڵێت، "سەرەتا دەنگی تەقینەوە لەنێو شار هات، دواتر لە نەخۆشخانەکەی دا، بۆیە ئێمە یەکسەر چەند ژن و منداڵێک کە لێرەبوون، گواستمانەوە بۆ شوێنێکی دیکە. هەموو شت وێران بوو، دواتر ئاگر دەستیپێکرد و  تەلەفۆنمان بۆ ئاگرکوژێنەوە کرد."
 
بۆردوومان بەردەوامە و هیچ کوێیەکی شارەکە پارێزراو نییە. مووشەکێک بەر ماڵی ژنێکی 83 ساڵ کەوتووە، بەڵام لەوکاتە ئەو لەماڵ نەبووە. هەر لە هەمان یەکەی نیشتەجێبوون 20 ماڵی دیکە بەهۆی بۆردوومانی رووسیاوە زیانیان پێگەیشتووە و خەڵک بە ترسەوە دەژین.
 
ئەو ژنە 83 ساڵە بە رووداوی گوت، "من و هاوژینەکەم سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردن بووین بۆ سەگەکەمان، دوایی دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوەمان بیست و چووینە پەناگە. دواتر دراوسێکانمان تەلەفۆنیان کرد و گوتیان وەرنەوە ماڵەکەتان وێران بووە."

 

 
بەپێی ئاماری پارێزگاری خێرسۆن، لە ماوەی 24 کاژێردا، رووسیا 63 جار بە چەکی جیاواز هێرشی کردووەتەسەر شاری خێرسۆن و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەیش بریندار بوون.
 
سەربازێكی ئۆکراینی لە شاری خێرسۆن بە رووداوی گوت، "ئێمە پێویستمان بە چەکی جیاوازی زیاترە بۆ ئەوەی کە پێگەی گەورەتری دووژمنەکانمان بپێکین و پاشەکشە بە وان بکەین تاوەکو نەتوانن لە خێرسۆن بدەن. ئێستا ئەوان لەو دیوی رووبارەکەی خێرسۆنن و لەوێوە هەموو جۆرە چەکێکی دوور و نزیک بۆ هێرشکردن بەکاردەهێنن." 
 
بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومانەکانەوە کە دوو رۆژە بە چڕی دەستیپێکردووە، 80٪ـی خەڵک شارەکەیان چۆڵ کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.