پاپای ڤاتیکان سەردانی تۆمارگەیەکی میوزیک و گۆرانی دەکات

12-01-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن پاپا فرانسیس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پاپای ڤاتیکان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا سەردانی دوکانێکی فرۆشتنی سیدی و کاسێتی میوزکی کرد. 
 
پاپا فرانسیس، کە بەوە دەناسرێت لە ئەوانی پێش خۆی لیبڕاڵترە، لە منداڵییەوە لە رێگەی رادیۆوە، گوێی لە ئۆپێرا گرتووە.  پاپا ئەرجەنتینییەکە حەزی لە سەمای تانگۆ و میلۆنگایە و پێیوایە ئاوازەکانی مۆزارت "بەرەو ئاسمان بەرزیدەکەنەوە."
 
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بینینی پاپا لە تۆمارگەیەکی میوزیک بۆ بەشێک لە میدیا و خەڵکی رۆما مایەی شۆک بوو.پێشتر رانەگەیێنرابوو کە پاپا سەردانی ئەو تۆمارگەیە دەکات، بەڵام کامێرای رۆژنامەڤانەکانی رۆما پێیان زانی. 
 
رۆژنامەڤانێک بە ناوی خاڤیێر مارتینێز دەڵێت لە "گەڕەکی پانسیۆنی رۆما بووم، بینیم ئۆتۆمبێلێک لە جۆری فیات 500 بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە بەردەم دوکانێکی میوزیک وەستان."
 
بەگوێرەی رۆژنامەڤانێک، پاپا ماوەی 12 خوولەک لە نێو تۆمارگاکەدا ماوەتەوە. رۆژنامەڤانەکە پەرۆش بووە بزانێت پاپا چی کڕیوە، بۆیە چووەتە تۆمارگاکە و پرسیاری لە خاوەنەکەی کردووە. 
 
خاوەن تۆمارگاکە پێیگوتووە، لە کاتی سەردانیکردنی رۆما، پاپای ڤاتیکان زوو زوو سەردانی تۆمارگاکەیان دەکات و سیدییان لێ دەکڕێت. هەروەها کاتێک کە فرۆشیارەکە سەردانی ڤاتیکانی کردبوو، پاپای بینیبوو؛ پاپا بەڵێنی پێدابوو هەر کە چوو بۆ رۆما، سەردانی تۆمارگاکەی بکات، ئەمە بەگوێرەی رۆژنامەڤانەکە. 
 
خاڤیێر مارتینێز دەڵێت، پاپا هیچ شتێکی نەکڕی، بەڵام خاوەن تۆمارگاکە سیدیێکی میوزیکی کلاسیکی بە دیاری پێدابوو. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.