رووداو دیجیتاڵ
پلاتفۆڕمەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتس ئەپ کێشەی تەکنیکیان هەیە و فەیسبووک داوای لێبووردن لە بەکارهێنەرانی دەکات و دەڵێت، "بەزووترین" کات کێشەکە چارەسەر دەکەن
لەبارەی کێشەکەوە کۆمپانیای فەیسبووک لە تۆڕەکە پەیامێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن: "ئاگاداری کێشە تەکنیکییەکەین لای هەندێ بەکارهێنەر دروست بووە. کار دەکەین تاوەکو بەزووترین کات هەموو شت ئاسایی ببێتەوە. داوای لێبووردن دەکەین بۆ بارودۆخە نالەبارە."
رۆژی چوارشەممە، 11-12-2024 بەپێی ماڵپەڕی داوندیتێکتەر، 105 هەزار راپۆرت لەبارەی لەکارکەوتنی ئینستاگرام و فەیسبووک تۆمارکراون.
هاوکات تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (توویتەری پێشوو) پەیامێکیان بڵاوکردووەتەوە و رایانگەیاندووە، کە تۆڕەکەی ئەوان هەرگیز لەکار ناکەوێت.
زیاتر لە کاژێرێک بەسەر کێشەکەی کۆمپانیای مێتا تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە.
ئەو کێشانەی تووشی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە بوون، چەند جۆرێکن، هەندێکیان لە هەژمارەکانیان دەرکراونەتەوە دەرەوە و هەندێکی دیکە لە واڵەکانیان ناتوانن بابەتی نوێ ببینن و "Refresh" نابنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ