زیلینسکی: رووسیا بە15 درۆنی ئێرانی ئۆدێسای کردە ئامانج

11-12-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
 ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە: AFP
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، شەوی رابردوو بە درۆنی ئێرانی هێرشکراوەتە سەر شاری ئۆدێسا لە باشووری وڵاتەکەی، بەوهۆیەوە کارەبای 1.5 ملیۆن کەس بڕاوە. 
 
ئێوارەی رۆژی شەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2022، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە کیێڤی پایتەختی وڵاتەکەی گوتی: "بارودۆخی ئۆدێسا زۆر قورسە. دوای بۆردوومانی شەو لە رێگەی درۆنی ئێرانییەوە، کارەبای ئۆدێسا و شار و گوندەکانی دیکەی ناوچەکە بڕاوە." 
 
زیلینسکی گوتیشی کە 1.5 ملیۆن کەس لە هەرێمی ئۆدێسا بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە بەبێ کارەبا بوون و دەڵێت، "زۆر قورسە کارەبایان بۆ دابینبکەین." 
 
بە گوتەی سەرۆکی ئۆکراینا، هێزەکانی رووسیا لە بۆردوومانەکەدا 15 درۆنی شاهدی ئێرانییان بەکارهێناوە. گوتیشی کە "ئەمە هەڵسوکەوتی رووسیایە" بەرامبەر بە ئۆدێسا و دانیشتووانەکەی.  
 
جگە لەوەش زیلینکسی سوپاسی نەرویجی کرد بەرامبەر بەو پاکێجە 100 ملیۆن دۆلارەی وەکو هاوکاری پێیدەبەخشێت و گوتی، لە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی وزە خەرجی دەکەن "کە بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە تێکشکاوە." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.