كۆنگرەی جنێف خەڵكی یەمەنی بەسەر دوو بەرە دابەشكردووە

11-12-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن یەمەن
A+ A-

رووداو- سەنعا

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان لایەنە ناكۆكانی یەمەن بەشێوەیەكی نهێنی ئەنجامدەدرێن و رێگەش بە راگەیاندنەكان نادرێت گفتوگۆكان رووماڵ بكەن.

لەمبارەیەوە شەقامی یەمەن بیروبۆچوونی جیاوازیان لەسەر دەرفەتەكانی سەركەوتنی كۆنگرەكە هەیە، كە بە دوایین دەرفەت دادەندرێت لەبەردەم لایەنەكانی  یەمەن بۆ گەییشتن بەچارەسەرێكی سیاسی بۆ تەنگژەی وڵاتەكەیان.

راوەستانی شەڕ لەگەڵ دەستپێكردنی كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی یەمەن گەرمترین باس و خواسی ئەمڕۆی یەمەنییەكانە و خوازیارن ئاشتی بەرقەرار بێت. ماوەی ساڵێك زیاترە شەڕ و پێكدادان لەنێوان لایەنەكان بەردەوامە.

یەمەنییەكان لەمڕوەوەش بەسەر دوو بەرە دابەشبوونە، بەرەیەكیان دەیانەوێ‌ تەنگژەكانی یەمەن لەڕێگەی دانوستاندنەوە چارەسەر بكرێن، بەرەیەكی دیكەشیان پێیانوایە دانوستاندن هیچ ئەنجامێكی نابێت.

تەنها هەفتەیەك ماوە بۆ دەستپێكردنی دانوستاندنەكانی جنێف 2، هەموو لایەنە ناكۆكەكانیش لەگەڵ چارەسەری سیاسیدان و داوای ئاگربەست دەكەن، بەڵام بەبێ نیشاندانی نیازپاكی كە ئەمەش دەرفەتی گەیشتن بە چارەسەر كەمدەكاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە