رووداو دیجیتاڵ
لێکۆڵەر و زانایان لە دانیمارک کار لەسەر بەهێزکردنی بنەتۆوی جۆ و خومرە دەکەن، کە لە دروستکردنی بیرەدا بەکاردێن، بۆ ئەوەی لەبەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوادا بەهێز بن.
کارڵز بێرگ، چوارەمین کۆمپانیای گەورەی بیرەیە لە جیهاندا و لە ساڵی 1874 دامەزراوە. لێکۆڵەر و زانایان لە نووسینگەی سەرەکی و تاقیگەی کۆمپانیا دانیمارکییەکە، کە لە نزیک شاری کۆپێنهاگنە، خەریکی تاقیکردنەوەکانیانن.
بێرگێت سکادهاوگ، جێگری سەرۆکی تاقیگەی کۆمپانیای کارڵزبێرگ دەڵێت، "بەتەواوی گۆڕانکاریمان لە جینەکانی جۆ کردووە. ئێستا دەزانین پێکهاتەی جینەکانی جۆ چۆنە و چۆن کاردەکات. ئێمە بەدوای ئەو جۆرانەوەین، کە جینەکانیان لە بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا توانای زیاتریان هەیە."
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی گۆڤاری نەیچەر، تاوەکو ساڵی 2050 ژمارەیەکی زۆر لە رووەکەکان بەڕێژەی 18٪ بەپیتبوونی خۆیان لەدەستدەدەن.
کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا وەک وشکەساڵی و لافاوی نائاسایی، تەنیا کاری جووتیار و باخەوانانی ئەستەم نەکردووە، بەڵکو کارگەکانی بەرهەمهێنانی بیرەشی رووبەرووی کێشە کردووەتەوە.
تاڤوس نیۆرد، لێکۆڵەرە و دەڵێت "لێکۆڵینەوەکەی ئێمە لەسەر کاریگەریی گۆڕینی هەلومەرجی بەرهەمهێنانە لەسەر بەروبوومەکان. بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە؛ بۆمان دەرکەوتووە لە ئەورووپا زۆر ئەستەمە لە داهاتوودا بەروبوومەکان بەرهەم بهێندرێن."
کۆمپانیای کاڵز بێرگ، 140 براندی بیرەی هەیە و لە ساڵی 2023ـدا زیاتر لە 10 ملیار لیتر بیرەی بەرهەمهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ